عێراق له‌سه‌ر به‌شداربوونی تو‌رکیا له‌شه‌ڕی ئازادکردنی شاری موسڵدا به‌تووندی ناڕه‌زای ده‌ربڕی و ئه‌مه‌ی به‌پێشێلکردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق دانا، تورکیاش لایخۆیه‌وه ده‌ڵێت ڕۆڵی تو‌رکیا له‌موساڵدا زۆر گه‌وره‌یه، ئایا پارسه‌نگی ئه‌م ململانێیه له‌کۆتایدا خواستی کامیان سه‌رده‌خات.
ئم هه‌ڕشانه‌ی عێراق له‌تورکیای ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌ست تێوه‌ردانی تو‌رکیا ئاکامی خێر نابێت، ئایا عێراق توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کدارای له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه، له‌کاتێکدا هیشتا له‌چه‌ندا شارێکدا داعشی بۆ ده‌رنه‌کراوه.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تو‌رکیا ده‌یه‌وێت له‌شه‌ڕی موسڵ به‌شدار بێت هه‌ندێک لێکدانه‌وه هه‌یه، له‌وانه وه‌ک ده‌ڵین تو‌رکیا خه‌ون به‌ولایه‌تی موسه‌ڵه‌وه ده‌بینێت و هه‌ندێک ده‌ڵین بۆ پاراستنی که‌مینه تورکمانه سونه‌کانه له‌تۆڵه‌ی چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی، ئایا ته‌نها ئه‌مانه هۆکاری درووستن.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر شاره‌زای ئاسایش و هه‌وڵگه‌ری له‌کوردستان كردوه.
کۆچه‌ر ده‌ڵێت تو‌رکیا هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دانوستاندن بکات و زۆرترین ده‌سکه‌وتی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌موسڵ نه‌بێت له‌ڕۆژئاوا بۆی دیاری بکرێت و ته‌تریکی ناوچه‌ی جه‌رابلس و ئه‌عزاز بکات و ده‌یه‌وێت له‌نه‌وتی موسڵدا پشکی هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌پێکدادانی نیوان عێراق و تو‌رکیا ده‌ڵێت، عێراق ئه‌وهێزه‌ی نیه بتوانێت بچێته ململانێیه‌کی سه‌ربازیه‌وه له‌گه‌ڵ تو‌رکیا، له‌هه‌مانکاتدا به‌هۆی ڕوودانی کووده‌تای سه‌ربازی سه‌رنه‌که‌وتوو به‌سه‌ر ئۆردغاندا و کووده‌تای ئۆردو‌غان به‌سه‌ر سه‌ربازه‌کاندا، تورکیاش ئه‌وهێزه ساز و ئاماده‌باشه نیه بچێته شه‌ڕێکی ده‌ره‌کیه‌وه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی گفتووگۆکه‌دایه، ووریا کاڵی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر سازی داوه.