Accessibility links

ئەندامە باڵاکانی کۆمارییەکان لە پشتیوانی کردنی ترامپ پاشگەز دەبنەوە


ژمارەیەک لە ڕێبەرە باڵاکانی کۆمارییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وردە وردە پشتگیرییەکانی خۆیان بۆ دۆناڵد ترامپی کاندیدی حزبەکەیان دەکشێننەوە، پاش ئەوەی کە ڕۆژی هەینی گرتەڤیدۆیەکی ساڵی 2005 ی ترامپ بڵاو بۆوە کە تیایدا دەنگی ترامپ دەبیسترێت قسەی نەشیاو دەکات سەبارەت بە دەستدرێژییە سێکسییەکان بۆ سەر ژنان. ترامپ ملانیا هاوسەری بوو لەو کاتەدا کە ئەو قسانەی کردبوو لەگەڵ ڕۆژنامەوانێکی هونەری.

لە کاتێکدا ئەم کاردارە ملیاردێرە پشتیوانییەکی زۆری ئەندامە باڵاکانی حزبەکەی بە دەستهێنا بەڵام ئەم وتە نابەجێیانەی کە لە ڤیدۆکەدا دەبیسترێت فشاری برد بۆ هەندێک لە ڕێبەرە باڵاکانی حزبەکەی کە ڕایبگەیەنن دەنگی پێ نادەن. ژمارەیەک لەوان گوتوشیانە دەنگ بە کاندیدی دیموکراتەکان هەلەری کلنتنیش نادەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پۆڵ ڕایەنیش گوتویەتی لێدوانەکانی ترامپ قێزەوەنن و گوتویەتی ترامپ بەشداری ناکات لە فیستیڤالی ساڵانەی پایزیی ولایەتی وسکانسن کە ولایەتی ڕایەنە. بڕیار بوو ترامپ لەوێ بەشداری بکات لەگەڵ ڕایەن و فەرمانڕەوای وسکانسن سکات والکەر و ڕەینس پرایبەس سەرۆکی پارتی کۆماری.

پۆڵ ڕایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

پۆڵ ڕایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

پرایبەس لەسەر قسەکانی ترمپ گوتویەتی " نابێت هیچ ژنێک بەو شێوەیە قسەی لەسەر بکرێت یان لێی بڕواندرێت."

سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانی کۆمارییەکان ڕێنس پاریبەس

سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانی کۆمارییەکان ڕێنس پاریبەس

ڕێبەری زۆرینەی سینات مچ مکانێڵ گوتی " ئەم لێدوانانە جێگای داخەو مایەی قەبوڵ کردن نییە لە هیچ بارێکدا... من لەو بڕوایەدام دەبێت ترامپ بە فەرمی داوای لێبوردن لە ژنان و کچان بکات."

مچ مککانەڵ ڕێبەری زۆرینەی سینات

مچ مککانەڵ ڕێبەری زۆرینەی سینات

جگە لەمان چەندین ئەندامی تری پارتی کۆماری و دیموکراتیش ڕەخنەی توندیان لە قسەکانی ترامپ گرتووە.

شایان باسە ترامپ و کلنتن جارێکی تر لە شەوی یەکشەممە مشتومڕی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن.

XS
SM
MD
LG