Accessibility links

دوو هێرشبەری خۆکوژ لە تورکیا تەنها خۆیان دەکوژن


.
.

کاربەدەستێکی تورک دەڵێت دوو ملیتان ڕۆژی شەممە پشتێنەی تەقەمەنییەکانیان لە نزیک ئانکەرە تەقاندۆتەوە پاش ئەوەی کاربەدەستان داوایان لێکردبوون خۆیان بدەن بە دەستەوە، ئەوان تەنها خۆیان کوشت.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی میدیای خۆجێی ئاماژە بەوەدەکەن کە بڕوا دەکرێت ئەو هێڕشبەرانە ژنێک و پیاوێک بووبن، کە گوایە پەیوەندییان بە پەکەکە وە هەبووە.

CNN تورک دەڵێت ملیتانەکان تەقەمەنی پلاستیکیان پێبووە لەگەڵ 200 کیلۆگرام ئەمۆنیۆمی نیترات.

کاربەدەستان دەڵێن بەدوای کەسی سێهەمیشدا دەگەڕێن.

XS
SM
MD
LG