Accessibility links

عەبدولباری زیباری: مافی خۆمانە لەشکەری تورکیا وەکو داگیرکەر تەماشا بکەین

Abdul Bari Zibati
Abdul Bari Zibati

ساڵانێکە لەشکەری تورکیا بێ ئەوەی کەس رێگای پێدابێت واتە نە حکومەتی عێراق و نە پەرلەمانی کوردستان لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستاندا خۆێ جێگیر کردووە. لە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق بە زۆرێنەی دەنگ بریاری چوونە دەرەوەی لەشکەری تورکیای دا لە خاکی عێراق. ئایا هاتنی سوپای تورکیا وە یاخود هەر سوپایەکی تر بۆ هەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان وە یاخود عێراق هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی هەیە؟

عەبدولباری زیباری ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێیتی نیشتمانی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بێگومان بوونی سوپای تورکیا لە عێراق هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە، بەڵکو خۆ سەپاندنە و بە بێ رەزامەندی عێراق وە یاخود پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بوە وە بریاری دوێنی ئەنجومەنی نوێنەران بریارێکی توند و راستەقینە بوو، وە هێزەکانی تورکیا وەکو هێزی داگیرکەر تەماشا دەکرێت و هەر وەها لە تورکیاش داوا کراوە باڵێۆزەکەی لە عێراق بکێشێتەوە و نەهێشتنی هیچ جۆرە پەیوەندیەکی ئابوری و داخستنی سنوورەکانیدا تا ئەو کاتەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق دەکێشنەوە".

سەبارەت بە لێدوانەکەی نوعمان کورتلموش جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا و ووتە بێژی حکومەت گوایە بوونی لەشکەری تورکیا لە کامپی بەعشیقە لەسەر داخوازی مەسعود بارزانی بوە بۆ راهێنانی هێزە خۆجەییەکان، کاک عبدولباری دەڵێت" پێیم وایە ئەو لێدوانە نزدیک نییە لە راستی، چونکە ئەوانەی راهێنانیان پێدەکرێت هیچ پەیوەندیەکیان بە هەرێمی کوردستانەوە نییە هەموو سەر بە ئوسیل و ئوسامە نوجێفین، بەڵکو ئەوان داوایان کردبیت، جونکە ئەگەر هەرێمی کوردستان داوا بکات، بۆ راهێنانی پێشمەرگە داوا دەکات".

کاک عەبدولباری دەشڵێت" بوونی لەشکەری تورکیا هیچ قازانجێکی نییە بۆ کورد وە تا ئێستا هیچ یارمەتیەکی مادی وە مەعنەویان بۆ هەرێمی کوردستان نەبوە وە مافی خۆمانە بوونی ئەو هێزانە بەو شێوەیە وەکو داگیرکەر تەماشایان بکەین، لە بیر نەکەین پەرلەمانی کوردستان پێش پەرلەمانی عێراق بە فەرمی داوای چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە کرد".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:59 0:00

XS
SM
MD
LG