Accessibility links

مشتومڕی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو جێگری کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا


شەوی سێشەممە هەردوو جێگری کاندیداکانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار و تەنها جار لەم هەڵبژاردنەدا مشتومڕی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا. مشتومڕەکە لە زانکۆیەکی شاری فارمڤێلی فەرجینیا ئەنجام درا. ڕۆژنامەوان ئیلەین کیهانۆ پرسیاری لە هەردوو جێگری کاندیداکانی سەرۆکایەتی کرد. هەردووکیان زۆربەی کاتەکەیان بە هێرشکردنە سەر کاندیدی سەرۆکایەتی لایەنەکەی تر بەسەر برد.

هەردوو جێگری کاندیداکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
هەردوو جێگری کاندیداکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا

ساتەوەختێکی نائاسایی بوو بۆ هەردوو بەربژارەکان سیناتۆری ڤەرجینها تیم کەینی دیموکرات و بەرهەڵستە کۆمارییەکەی فەرمانڕەوای ئیندیانا مایک پێنس.

پاش تەوقەکردنی دۆستانە مشتومڕەکە گەرم بوو لە کاتێکدا کەین داوای لە پێنس کرد کە بەرگری بکات لە چەندین لێدوانی مشتومڕلەسەری کاندیدی کۆمارییەکان دۆناڵد ترامپ.

سیناتۆری ڤەرجینیا تیم کەین، جێگری کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا
سیناتۆری ڤەرجینیا تیم کەین، جێگری کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا

تیم کەین " دۆناڵد ترامپ لە میانەی هەڵمەتەکیدا بە مەکسیکییەکانی گوت دەستدرێژی کەران و تاوانباران. ئەو وشەی وەکو، گەنیو، بەراز، سەگ و پیسی بۆ ژن بەکار هێناوە. و ئەوە ئەوکارانەی کردووەو لە ڕووی بیرتەسکییەوە درۆی ئەوەشی کرد کە سەرۆک ئۆباما هاووڵاتی ئەمەریکا نییە."

پێنسیش وەڵامێکی توندی ئەو قسانەی دایەوە.

مایک پێنس " هێشتاش بە ئەندازەی ئەوە بێرێزی بە کەس نەکردووە کە هەلەری کڵنتن کردویەتی کاتێک گوتی نیوەی پشیوانەکانمان کۆمەڵە خەڵکێکی خراپن و گوتیشی ئەوان بێهوابوون."

بەدرێژایی مشتومڕەکە هەردوو کاندیدی جێگری سەرۆک زۆر هێرشیان کردە سەر یەکتر بەڵام لە زۆربەی بەشەکاندا توانیان ئارام بن.

پێنس و کەین لەسەر مەسەلەی سیاسەتی دەرەوەیش دژی یەک بوون، پێنس دەیگوت ئەمەریکا لاوازتر بووە لە ژێر سایەی دەڵاتی سەرۆک باراک ئۆباما.

فەرمان ڕەوای ئیندیانا مایک پێنس، جێگری کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی
فەرمان ڕەوای ئیندیانا مایک پێنس، جێگری کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی

پێنس " پاش گەشتکردنی ملیۆنان میل وەکو وەزیری دەرەوەمان و پاش داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەییی ئەم بەرێوەبەرایەتیە، ئەمڕۆ ئەمەریکا کەمتر پارێزراوە."

کەینیش باسی لە هەندێک لە سیاسەتە درەوەییەکانی ترامپی کرد لە ناویاندا لەسەر ڕێبازی ناوکی.

کەین " دۆناڵد ترامپ لەو بڕوایەدایە جیهان پارێزراوتر دەبێت ئەگەر وڵاتانی زیاتر چەکی ناوکیان هەبێت. ئەو دەڵێت پێویستە عەرەبستانی سعودیەش هەیبێت ، ژاپۆنیش هەیبێت و کۆریای باشوریش هەیبێت."

کەین باسی لە مەسەلەی باجی ترامپیش کرد کە ئاماد نییە بەڵگەنامەکانی نیشان بدات.

Campaign 2016 VP Debate vice-presidentialAnominee Gov. Mike Pence and Sen. Tim Kaine debate
Campaign 2016 VP Debate vice-presidentialAnominee Gov. Mike Pence and Sen. Tim Kaine debate

تیم کەین " فەرمانڕەوا پێنس دەبو بەڵگەنامەی باجی خۆی نیشان تراپ بدات تا بزانێت شایستەی ئەوەیە ببێت بە جێگری سەرۆک. و دۆناڵد ترامپیش پێویستە بەڵگەنامەکانی باجی خۆی نیشانی ئەمەریکاییەکان بدات بۆ ئەوەی بزانن ئەویش شایستەی ئەوەیە ببێت بە سەرۆک."

پێنسیش هەوڵی دا بەرگری لە ترامپ بکات.

پێنس "دۆناڵد ترامپ کاردارێکە، نەک سیاسەتمەدار. ئەو دەرفەتی بازرگانی ڕەخساندووە. ئەو بەڵگەنامەی تاکسانەی کە لەم هەفتەیە بڵاو بوونەوە ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئەویش نزیکەی 20 ساڵ لەمەوبەر کاتێکی سەختی بەسەر بردووە."

هەردوو کاندید باسیان لە مەسەلەی تیرۆرسم، کۆچبەری و پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ڕوسیا مەسەلەی شەڕی سوریا و ئابوریش کرد.

بە شێوەیەکی مێژوویی مشتومڕی جێگری سەرۆک کاریگەرییەکای کەمتری هەیە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی. مشتومڕی دوهەمی کڵنتن و ترامپ پێنج ڕۆژی تر ئەنجام دەدرێت.

XS
SM
MD
LG