Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکاری بۆ ئاوارەکانی موسڵ دەکات


ئاژانسی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت هێرشی لەشکری هێزەکانی عێراق بۆ سەر موسڵ وا چاوەڕواندەکرێت بەم نزیکانە، لەم مانگەدا یان تا کۆتایی ئەم ساڵ دەستپێبکات. لەهەر دۆخێکدا بێت ئاژانسەکە هۆشداریی ئەوە دەدات کە زیاتر لەیەک ملیۆن هاوڵاتی عێراقی ئاوارە دەبن.

نوێنەری ئاژانسی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق برۆنۆ گادۆ دەڵێت وا سەرگەرمی پلانڕێژین کە هاوکاری لانیکەم 750.000 کەس بکەن؛ ئەوانەی کە پێویستیان بە پەناگە و خواردن و ئاوو دابینکردنی پێداوسیستی دیکە هەیە. ئەو دەڵێت کە ئاژانسی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵمەتەکانی خۆی لەگەڵ ئاژانسەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا رێکدەخات، بە تەواوەتی بە زۆریی سەنگ دەخەنە سەر دابینکردنی شوێن بۆ ئاوارەکان.

ئەو دەڵێت ئاژانسی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆسەی دامەزراندنی کەمپەکاندایە، بەڵام گرفتی دێتە ڕێ بەهۆی نەبوونی زەوی گونجاو بۆ دامەزراندنی خێمەکان و دروستکردن تەوالێتەکان و دانانی بۆری و ئاوەڕۆی پێویست و کەرەستەکان و ئەو پێداویستیانەی کە پێویستن بۆ داڵدەدانی ئەو خەڵکە. دەشڵێت کە چەندین بژاردەی دیکە لەبەردەستدایە؛ وا چاوەڕواندەکرێت لەوانە دامەزراندنی کەمپی فریاگوزاری کە نزیک بێت لە گۆڕەپانی شەڕەکانەوە.

"ئەگەرەکە ئەوەیە ئەگەر ئەو خەڵکانە زۆر دوورنەخرێنەوە لە گوندەکانیان... ئەوا ئەو خەڵکانەی کە دەبرێن بۆ ئەوێ رەنگە بۆ ماوەیەکی کەم بمێننەوە. هەر کە گوندەکەیان پاککرایەوە و سەقامگیر بوو، دەگەڕێنەوە."

گادۆ دەڵێت ئاژانسی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەتی بایەخی سەرەکی ئەوەیە؛ سەلامەتی و پاراستنی ئەو خەڵکەی کە لەموسڵەوە ئاوارە دەبن. ئەو هۆشداری ئەوە دەدات کە رەنگە خەڵکانی عێراق گیربخۆن لە رەوشێکی نالەباردا؛ کارەساتاوی دەبێت ئەگەر میلیتانەکانی داعش بڕیاربدەن تا دوا هەناسە شەڕ بکەن.

"مەترسیەکە ئەوەیە ، ئەگەر خەڵکی ئاسایی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار بهێنرێن، کەواتە؛ ئەمە پێویستی بە چەندین تاکتیک هەیە بۆئەوەی لەلایەن هێزی سەربازی و هاوپەیمانانەوە هەوڵ بدەن و دەربازیان بکەن و بیانبەن بۆ ناوچەیەکی ئارام. بەدڵنیاییەوە خزمەتگوزاری تەندروستیش لەئارادا دەبێت لە دۆخی بریندارانی جەنگ".

گادۆ دەڵێت ئامادەکاری بۆ یارمەتیدانی سەدان هەزار ئاوارەی عێراقی کە بەهۆی نەبوونی پارەوە پەکخراوە. ئەو دەشڵێت کە ئۆپراسیۆنەکە 196 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، بەڵام تا ئەوڕۆکە ئاژانسی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا تەنها 63 ملیۆن دۆلاریان پێگەیشتووە کە دەکاتە لە %33 ئەوەی ئەو پێویستێتی.

XS
SM
MD
LG