Accessibility links

بورهان ڕەئوف: ئەوەی ئۆپزسیۆن لە تورکیاوە دەیڵێت شتێکە و ئەوەی لە ناو سوریاشدا ڕوودەدات شتێکی ترە


بورهان ڕەئوف
بورهان ڕەئوف

ناکۆکییەکان لە نێوان ڕوسیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە ئاشکرایی دیارن و مۆسکۆ کەوتۆتە ئاگاهیدان.

هاوکات زۆرێک لە وڵاتان ئەگەرچی پێشتر پێداگریان دەکرد لەسەر ڕۆیشتنی ڕژێمەکەی سوریا بەڵام ئێستا هەست بە گۆڕانکاری دەکرێت لەو هەڵوێستەیاندا.

زیاتر لە پێنج ساڵ و نیوە شەڕی سوریا بەردەوامە و بە سەدان هەزار قوربانی هەن و بەشێکی زۆری وڵاتەکەش وێران بووە بەڵام وەک بورهان ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت هێشتا ڕوناکییەک لەوسەری تونێلەکەدا بەدی ناکرێت بۆ ئەگەری کۆتاییهاتنی ئەم قەیرانە لە ئایندەیەکی نزیکدا.

بورهان ڕەئوف دەڵێت لە کاتێکدا ڕوسیا ئامادەییەکی بەرچاوی هەیە لە سوریادا بەڵام ئەو ئامادەییەی پێویستە هەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی قەیرانی سوریا، ئەمریکا نییەتی و دەشڵێت وڵاتێکی وەک تورکیا کە ئەندامی هاوپەیمانێتی ناتۆیە لە ناوچەکەدا بە گشتی و لە قەیرانی سوریادا بە تایبەتی بە پێچەوانەی ئەمریکا ڕەفتار دەکات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بورهان ڕەئوف ئاماژەش بەوە دەکات ئەو سیاسەتانەی ئەمڕۆ لە سوریادا کار دەکەن دوو جەمسەرەن و لە لایەک بە ئۆپزسیۆنی سوریا دەگوترێت پێویستە بەشار ئەلئەسەد بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات و لە لایەکی تریشەوە دەڵێن دەبێت ڕژێمەکەی بەشار بڕوخێندرێت و دەشڵێت ئەگەر ئەڵتەرناتیڤێکی بەهێز بۆ ڕژێمی سوریا نەبێت و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان جێی بگرنەوە ئەوا ناوچەکە دەکەوێتە بەر مەترسی گەورەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:43 0:00

XS
SM
MD
LG