Accessibility links

ئەمەریکا سەدان کەس لە گوانتانامۆ دەردەکات بەهۆی زریانی ماتیۆ


.
.

سەدان کەس خۆیان ئامادە دەکەن تا بە فڕۆکە دەربچن لە بنکەی دەریایی ئەمەریکا لە گوانتانامۆ بەی لە کاتێکدا زریانێکی بەهێز کە ناوی لێ نراوە ماتیۆ بەرەو کوبا، هایتی و جەمەیکا دەڕوات.

هێزی دەریایی ڕایگەیاند ئەو کەسانەی کە لە بنکەکەو نیوەندی گرتووخانەکە دەمێننەوە لە ڕۆژهەڵاتی دورگەی کوبا پێیان گوتراوە بچنە پەناگاکانەوە و ئەو کەسانەش کە پێویست ناکات لەوێ بن دەگوێزرێنەوە. ئەمەش بریتین لە ئەندامانی خێزانەکانی 700 ئەندامی لەشکر لەوێ.

ژمارەیەک زیندانی هێشتا لە نێوەندی گرتووخانەکە ماون و نزیکەی 5 هەزار و 500 کەسیش لە بنکەکە دەژین.

ماتیو بەهێزترین زریانە لە ئۆقیانوسی ئەتلەنتیکەوە بێت لەوەتای زریانی فلیکس لە ساڵی 2007، کە هێزی بایەکەی 240 کیلۆمەترە لە ماوەی کاتژمێرێکدا و بە بارانێکی زۆرەوە. چاوەڕوان دەکرێت ماتیۆ بە درێژایی ڕۆژی یەکشەممە هەروا بەهێز منێنێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم زریانە زیانێی زۆر لە بەشەکانی کارەبیەن بدات لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا.

لە کینگتۆنی جەمەیکا دانیشتوان خۆراکێکی زۆریان عەمبار کردووە تا بتوانن هەتا چەند ڕۆژی داهاتوو خواردنیان هەبێت بەڵام سەرۆک وەزیری وڵاتەکە دەڵێت وا دیارە هەندێک کەس فەمانەکانی چۆڵکردنی هەندێ ناوچە پشتگوێ دەخەن.

هایتیش دەستی کردووە بە دەرکردنی دانیشتوانی بەشێک لە کەنارەکانی باشوری وڵاتەکە.

چاوەڕان دەکرێت ئەو زریانە لە سێشەممەو چوارشەممە بگاتە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوبا و بەهاماس. حکومەتی کوبا لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا باری نائاسایی ڕاگەیاندووە.

کەشناسان دەڵێن شیانی ئەوە هەیە کە پاشان ئەو زریانە ڕێگای خۆی بگۆڕێت و بگاتە کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا یان نزیکببێتەوە لێی کە ئەوەش ولایەتی فلۆریدا دەگرێتەوە.


XS
SM
MD
LG