Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا: پرۆسەی دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا لە مانگی سێی داهاتوو دەستپێدەکات


سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەڵێت وڵاتەکەی هەتا کۆتایی مانگی 3 ی ساڵی 2017 بە فەرمی دەستدەکات بە پرۆسەی جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا.

تریسا مەی ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی BBC ئەم قسانەی کرد.

مەی بە ڕۆژنامەی The Sunday Timesیشی گوتبوو "ئەمە دەبێت بە یەکەم هەنگاوی بەریتانیا تا جارێکی تر ببێتەو بە وڵاتێکی ئازاد و خاوەن سەروەرییەکانی."

بەر لە ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی یەکشەممە مەی تەنها گوتبووی کە بەریتانیا کار بە بەندی 50 ی ڕێککەوتنی ئەوروپا بەر لە کۆتایی ساڵ ناکات. بەندی 50 ئەو ڕێککەوتنەیە کە لە بەشێکیدا دەڵێت تەنها دوو ساڵ دەدرێت بە بەریتانیا کە بە فەرمی دەربچێت لە یەكێتییەکە.

بەر لە ڕیفراندۆمەکەی بەریتانیا لەسەر ئەگەر و نەگەری مانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، بەرهەڵستانی دەرچوونەکەی بەریتانیا ڕایانگەیاند دەرچوون لەو یەکێتییە دەبێتە مایەی گرفتێکی زۆری ئابوری بۆ وڵاتەکە، بەڵام ئێستا وا دەردەکەوێت لەو کاتەوەی کە دەنگەکە دراوە لەسەر دەچوون ئابوری ئەو وڵاتە بەرەو بەهێزبوون دەچێت.

XS
SM
MD
LG