Accessibility links

ڕوسیا هۆشداری بە ئەمەریکا دەدات لەمەڕ ئەگەری هێرش بۆ سوریا


رووسیا هۆشداری دەداتە ئەمەریکا ئەگەر هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا بکات وا ده‌کات که‌ له‌ سه‌رانسه‌ری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاردانەوەی لێ بکەوێتەوە.

ئاژانسەکانی دەنگوباسی ڕوسیا لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەروەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤەوە ڕادەگەیەنن " دەستێوەردانی ئەمەریکا دژی لەشکری سوریا دەرەنجامێکی زۆر نالەباری نەک هەر بۆ وڵاتەکە بەڵکو بۆ هەمو هەرێمەکە دەبێت."

ئەو گوتەبێژەی ڕوسیا گوتوشیەتی گۆڕانی ڕژێم لە سوریا بۆشاییەک ساز دەکات کە بە خێرایی لەلایەن تیرۆرستانەوە پڕ دەکرێتەوە. گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا سەبارەت بە سوریا لەوەتای تێکچوونی ئاگربەستی مانگی ڕابوردوو زیاتر بووە، لە هەمانکاتدا هەر لایەنەو ئەوەی تر تاوانبار دەکات بە سەرنەگرتنی ئەو ئاگر بەستە. هێزەکانی حکومەتی سوریاش بە پشتیوانی فڕۆکەکانی ڕووسیا دەستیان بە هێڕش بۆ سەر بەشەکانی شاری حەلەبی ژێر دەستی سەرهەڵداوان کردووە.

XS
SM
MD
LG