Accessibility links

پارکێکی ئێران منداڵان فێری تاکتیکەکانی شەڕ دەکات


لەم هەفتەیەدا ئێران پارکێکی منداڵانی لەشکری کردۆتەوە، کە تەرخان کراوە بۆ ڕاهێنانی منداڵان لە تەمەنی هەشت ساڵانەوە بۆ ئەوەی چۆن لە جەنگدا شەڕ بکەن و تەقە لە گوایە دوژمنە ڕۆژئاواییەکانیان بکەن.

ئەو پارەکەی کە بە ناوی منداڵانی شۆڕش لە ناوچەیەکی درەوەی شاری مەشهەد کراوەتەوە بەبۆنەی "هەفتەی بەرگری پیرۆز"ەوەیە کە ڕێوڕەسمێکی ساڵانەیە بۆ یادکردنەوەی جەنگی ساڵی 1980کانی نێوان ئێران و عێراق.

حەمید سادقی بەڕێوەبەری خانەی منداڵان و کولتوری داهاتوو، کە بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکانی ئەو پارکە دەکات بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕەجای ڕاگەیاندووە کە " منداڵە بەشدار بووەکان ڕاهێنانیان پێ دەکرێت لە تەقەکردن لەو شتانەی کە دەجوڵێنەوە و دیکۆرەکەیان بە ئاڵای ئەمەریکا و ئیسرائیل کراوە."

Iranian Theme Park Teaches2
Iranian Theme Park Teaches2

ئاژانسی هەواڵی کۆنەپارێزی ڕەجا سەر بە لایەنی سوپای پاسدارانە کە هەزاران لە سەربازەکانیان لە سوریا شان بەشانی سەربازانی ڕژێمی ئەسەد شەڕ دەکەن.

مەڕاسیمی کردنەوەی ئەو پارکە لەم هەفەیە ئەنجام دراو چەند کەسێک لەو مەڕاسیمەدا وتاریان پێشکەش کرد کە ئەندامی خێزانی ئەو سەرکردە باڵایانەی سوپای پاسداران بوون کە لەم مانگەدا لە حەلەب کوژراون.

لە وێنەکانی کە لە ئاژانسی دەنگوباسای دەوڵەتی بڵاو بوونەتەوە نیشان دەدرێت منداڵان لە پارەکەکە چەکیان بە دەستەوەیەو مەشقیان پێ دەکرێت، و یەکپۆشی سوپای پاسدارانیان لەبەردایە.

سادقی بە ئاژانسی ڕەجای گوتوشە کە منداڵان فێر دەکرێن چۆن بەرگری لە شوێنە پیرۆزەکان بکەن وەکو نمونەی شوێنی پیرۆزی شیعەکان لە دیمەشق کە ئێران دەڵێت لە شەڕی ناوخۆی سوریا دەیپارێزێت.

یارییەکانی منداڵان لەو پارکە بەم جۆرەیە، مناڵان بە سەر گروپی 8 بۆ 10 کەس دابەش دەکرێن و یەکێک لەوان دەکرێت بە سەرکردە ئەوان خواحافیزی لەو شوێنەدەکەن کە وەکو نمونەی مەرقەد دروست کراوە پاشان دەچنە یارییەکانی شەڕکردنەوە و ڕاهێنانیان پێ دەکرێت لەسەر چۆنیەتی بەرگری کردن لە مەزارگە پیرۆزەکانی سوریا لە ماوەی یارییەکی 40 دەقەییدا.

چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە شارەکە دەڵین ئەوان بە نهێنی هەوڵ دەدەن بە خێزانەکان بڵێن ڕێگا نەدەن منداڵەکانیان بەشداری لە چالاکیەکانی ئەو پارکە بکەن.

یەکێک لە ڕێبەرانی چالاکوانەکان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " لە کاتێکدا هیچ دەسەڵاتێکمان نییە هەوڵەکانی ئێمە زۆر بەبەرهەم نین و ئەگەر زیاتر فشار بەرین ڕەنگە خۆمان دووچاری کێشە ببینەوە."

گوتیشی " ئێمە داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین ئەم مەسەلەیە بە ڕژدی وەربگرن چونکە ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی توندڕەوی زیاتر لە داهاتوودا. پروپاگەندەکانیان زۆر بەهێزە و خێزانە هەژارەکان دەکاتە ئامانج، و ڕەنگە ئەمە داهاتووی مندالەکان بگۆڕێت بەرەو توندڕەوی."

ئەو چالاکوانە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت چونکە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG