Accessibility links

دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووک مارک زۆکیربێرگ به‌ڵێنی 3 ملیار دۆلاری داوه‌ بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی


دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی فه‌یسبووک مارک زووکیربێرگ Mark Zuckerberg ده‌یه‌وێت به‌هاتنی کۆتای ئه‌م سه‌ده‌یه‌ نه‌خۆشی نه‌مێنێت. ملیاردێر و سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای فه‌یسبووک و هاوسه‌ره‌که‌ی پریسێلا چان Priscilla Chan ڕایانگه‌یاندا له‌ده‌ساڵی داهاتوودا بۆ بره‌وپێدان به‌ توێژینه‌وه‌کانی نه‌هیشتنی نه‌خۆشیه‌کان بڕی 3 ملیار دۆلار ده‌به‌خشن، له‌وه‌ش بڕی 600 ملێۆن دۆلار تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نوێ له‌زانکۆکانی کالیفۆرنیا، زانکۆی سانفراسیسکۆ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ زانکۆی ستانفۆرد به‌شدارده‌بێت.

چان ووتیشی " له‌باوه‌ڕه‌داین و ده‌مانه‌وێت داهاتووی منداڵه‌کانامان با‌شتر و بێ نه‌خۆشی بێت، ئامانجێکمان بۆ خۆمان دیاریکردوه‌ ، ئایا ئه‌توانین نه‌خۆشی له‌منداڵی هه‌مووماندا بنبڕبکه‌ین؟"

هه‌ردوو هاوسه‌ر به‌ڵینیاندا نیوه‌ی سامانه‌که‌یان به‌ڕێکخراوێکی خێرخوازی ببه‌خشن.

فه‌یسبووک ساڵی 2004 دامه‌زراوه‌ و له‌وکاته‌وه‌ داهاتی له‌بره‌ودایه‌، داهاتی دوا که‌رتی ئه‌مساڵی کۆمپانیاکه‌ 4 ملیار و 500 ملێۆن دۆلار بوه‌.

کۆمپانیاکه‌ ده‌ڵێت رۆژانه‌ 1 ملیار که‌س سه‌ردانی پێگه‌ی فه‌یسبووک ده‌که‌ن، 80% له‌وانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌یه‌کگرته‌کان و که‌ندا ده‌ژین.

توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵیت: جگه‌ره‌کێشان ده‌بێته‌ هۆکاری تێکچوونی DNA

به‌پێیی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌وانه‌یه‌ جگه‌ره‌کێشان ببێته‌ هۆی تێکچوونی DNA توێژه‌ره‌وه‌ان له‌ کۆلیجی زانکۆی هارڤه‌رد Harvard Medical School’s ده‌ڵین جگه‌ره‌کێشان په‌نجه‌مۆری دڕێژخایان له‌سه‌ر DNA جێدێڵێت.

ڕۆبی جۆیهانیس به‌شدار له‌ تیمی توێژینه‌وه‌ ده‌ڵیت "توێژینه‌وه‌که‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واوی ده‌ستکه‌وتوه‌ جگه‌ره‌کێشان کاریگه‌ری درێژخایانی له‌سه‌رمان هه‌یه‌ و ده‌گاته‌ 30 ساڵ".

ده‌شلێت "دوای پێنج ساڵ DNA ده‌گه‌رێته‌وه‌ دۆخی یه‌که‌م جاری، وه‌ک ئه‌و کاته‌ی دووکه‌ڵی جگه‌ره‌ی پێنه‌گه‌یشتوه". واته‌ جه‌سته‌ هه‌وڵده‌دات خۆی له‌کاریگه‌ریه‌کانی جگه‌ره‌کێشان چاککاته‌وه‌، له‌وانه‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ و باوه‌ڕیش هه‌یه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر DNA هه‌یه‌.

له‌توێژینه‌وه‌که‌دا که‌ له‌سه‌ر 16 هه‌زار که‌س کراوه‌ ده‌رکه‌وتوه‌ ئه‌و زیانه‌ی به‌ DNA که‌وتوه‌ دوای پێنج ساڵی له‌وازهێنا له‌جگه‌ره‌کێشان چاکبۆته‌وه‌. ئاماره‌کانی ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروستی ده‌ڵین ساڵانه‌ به‌هۆی زیانه‌کانی جگه‌ره‌وه‌ 6 ملێۆن که‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

چاندندی شیکه‌ره‌وه‌یه‌کی بایۆلۆجی له‌ژێر پێستدا یه‌رمه‌تی ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک.

زاناکانی زانکۆی میشگان ده‌ڵین توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ هیوا به‌تووشبوانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌دات به‌ده‌ستنیشانکردنی ئه‌گه‌ر و سه‌ره‌تای تووشبوون.

نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی مه‌مک ئه‌گه‌ر بڵاوبێته‌وه‌‌ ڕاگرتنی کارێکی سه‌خته‌.

هه‌روه‌ها کارێکی ئاسان نیه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌سه‌ره‌تادا ئاشکرا بکرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زاناکان شیکه‌ره‌وه‌یه‌کی باێۆلپجیان Biodegradable درووستکردوه‌ ده‌توانرێت له‌ژێر پێستدا دانرێت و له‌ڕێگای وێنه‌گرتنی تیشکه‌وه‌ چاودێری بکرێت، شیکه‌ره‌وه‌که‌ خانه‌کانی به‌رگری بۆخۆی ڕاده‌کێشێت که‌ ‌هۆکارن بۆ هێنانی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ له‌که‌ڵ خۆیان، له‌وڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌توانرێت ده‌ستبه‌جێ خانه‌کانی تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون ببینرێت. ئه‌مه‌ش کارئاسانی ده‌کات بۆ ده‌ستنیشانکردنی سه‌ره‌تای نه‌خۆشیه‌که‌ و چاره‌سه‌رکردنی.

زاناکان ده‌ڵین ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مشک کراوه‌ و سه‌رکه‌وتوو بووه‌ و ئاکامی باشی هه‌بووه‌ و چاره‌سه‌رکراون. ده‌شڵین به‌هیوان له‌داهاتوو له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیبکرێته‌وه‌ و ده‌رئانجامی باشی هه‌بێت.

XS
SM
MD
LG