Accessibility links

گومانباری هێرشەکەی نێو بازارێک لە ئەمەریکا دەستگیر دەکرێت


گومانبارێکی تەمەن 20 ساڵان دەستگیر کراوە بەتاوانی تەقەکردنی هەڕەمەکی بە ناو مۆڵێکدا لە ولایەتی واشنتۆنی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ئەرکان سەتینی دانیشتوی ئۆک هاربەری واشنتۆن ڕۆژی شەممە دەستگیر کرا نزیکەی 24 کاتژمێر پاش ڕووداوەکە. ئەو کۆچبەرە تورکە سەرەتا بە هەڵە بە کەسێکی ئیسپانی ڕاگەیەندرا. هەتا ئێستاش مەبەستی هێرشەکەی ئاشکرا نەبووە.

کاربەدەستان دەڵێن سێتن لە شەقامێکی ئۆک هاربەر لەلایەن ئەفسەرێکەوە دەستگیر کرا کە زانیاری پێ گەیشتبوو کە لەو ناوچەیەیە.

سێتن چوار ژن و پیاوێکی لە ناو بازاری مەیسیس لە مۆلی کاسکادای شاری بەرلینگتۆن کوشت کە نزیکەی 100 کیلۆمەتر دوورە لە باکوری سیاتڵەوە. ژنەکان هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لە دەستدا بەڵام پیاوەکە لە ئەنجامی برینەکانی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

XS
SM
MD
LG