Accessibility links

چلەی ڕۆژنامەوان ویداد حسێن

  • سه‌لام باڵایی

چلەی ڕۆژنامەوان ویداد حسێن تەواو بوو بەڵام هێشتا تاوانبارەکان دەستگیر نەکراون.

ڕۆژنامەوان وەداد حسێن کارمەندی ڕۆژنیوز لە پارێزگای دهۆک بە ڕۆژی ڕووناک لەلایەن چەند کەسێک ڕفێندرا پاشان بە برینێکی سەختەوە لە دەڤەری سیمێل دۆزرایەوە، گەیندرایە نەخۆشخانەو لەوێ لە ئەنجامی برینەکانی کە شوێنی ئەشکەنجەدان بوون گیانی لەدەست دا.

لە شاری سلێمانی NRT بە ئامادەبوونی کەسوکاری یادی چلەی دەگێڕن و داوا لە جێگا پەیوەندیدارەکان دەکەن کە تاوانبارەکان بدۆزنەوە.

جێگا پەیوەندیدارەکانیش لە دهۆک دەڵێن بەدواداچوون بەردەوامە بەلام هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەک بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە لەسەر ئەو دۆسێیە.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان سەلام باڵایی لە دهۆکەوە

.

XS
SM
MD
LG