Accessibility links

هووشیار عه‌بدوڵا: له‌مه‌ودوا په‌رله‌مانی عێراق ته‌به‌نی داکۆکی له‌مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.

  • Wrya Kalle

بارودۆخی ئابووریی هه‌وڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان له‌ئاستێکی خراپدایه‌، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ مووجه‌ به‌ڕێکی دابه‌ش ناکرێت، چینێکی زۆری دانیشتوانی هه‌رێم وه‌ک مامۆستایان، کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه ‌و فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی بژێویان به‌مووچه‌وه‌ به‌ستراوه‌.

له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراقدا 24ی مانگی 9 و به‌تایه‌بتی له‌بڕگه‌ی چوارهه‌مدا داوای تاوتوێی پرسی نه‌بووبی مووچه‌ی کارمه‌ندانی هه‌رێمی کوردستان کراوه‌. له‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌دا په‌ر‌له‌مانی عێراق ئه‌توانێت له‌وباره‌یه‌وه‌ چی بکات. حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا هه‌ریه‌که‌ لای خۆیه‌وه‌ مه‌رجیان ‌ له‌سه‌ر ڕۆشتنی نه‌وت و فرۆشتنی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌م داوایه‌ وه‌ک فشارێک زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتن بێنێته‌ پێشه‌وه‌‌.

له‌مباریه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ هووشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردوه‌ که‌ داوکاری تاوتوێکردنی ئه‌مپرسه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق خستوه‌ته‌ ڕوو.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌، ووریا کاڵی سازیداوه‌.

XS
SM
MD
LG