Accessibility links

ئیدارەى كەركوک خێزانە ئاوارەکان دەنێرێتەوە


شەوى ڕابردوو بەدەیان خێزانى ئاوارەى نیشتەجێ‌ى نێو كامپەكانى كەركوک لەلایەن ئیدارەى ئەو پارێزگایەوە دەركران ، بەبیانوى چۆڵكردنى كامپەكان و ئامادەكارى كردن بۆ وەرگرتنى ئاوارەى شەرى حەویجە، كەدواتر خێزانە ئاوارە دەركراوەكان لەكامپەكانى سنورى ئیدارەى گەرمیان جێیانكرایەوە.

ئەفراسیاو محەمەد بەرێوەبەرى كامپى تازەدێ‌ى نزیک قەزاى كەلار، ئاماژەى بەوەكرد ئەو خێزانە ئاوارانەى روویان لەسنورى گەرمیان كردووە پێشتر لەكامپى لەیلانى كەركوک بوون ، گوتیشی"ئیدارەى كەركوک پێیانگوتوون ئامادەكارى دەكەن بۆ وەرگرتنى ئاوارەى حەویجە ، بۆیە لەكامپى لەیلان دەریانكردون."

ئەو ئاوارانەى لەلایەن ئیدارەى كەركوكەوە دەركران و لەگەرمیان جێیانكرایەوە ، لە بنەڕەتدا خەڵكى ناوچە جیاجیاكانى پارێزگاى دیالەن كە ناوچەكانیان لەژێر كۆنترۆڵى گروپە میلیشیا شیعەكاندایە و ناوێرن بگەرێنەوە.

بێستون ژاڵەیى بەرپرسى كامپى ئاوارەكان لە ئیدارەى گەرمیان، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەو ئاوارانەى هاتونەتە سنورى گەرمیان لەلایەن ئیدارەى كەركوكەوە دەركراون، بەبیانوى ناوچەكانیان ئارامە و كەمپەكان بۆ ئاوارەكانى شەرِى حەویجە چۆڵ بكەن."

وتیشى"ئەو ئاوارانە لەترسى میلیشیا شیعەكان ناوێرن بگەرێنەوە بۆ پارێزگاى دیالە بۆیە ئێمە لەكامپەكان جێمانكردونەتەوە."

دەركردنى خێزانە ئاوارەكانى دیالە لەلایەن ئیدارەى كەركوكەوە لەكاتێكدایە پێشتر ئیدارە و ئەنجومەنى ئەو پارێزگایە بریارى ناردنەوەى ئەو ئاوارانەیان دابوو ، كەناوچەكانیان ئازادكراوە و لەبن دەستى داعش دەرهێنراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:05 0:00

XS
SM
MD
LG