Accessibility links

د.سالار باسیرە دەڵێت : ئۆپۆزسیۆنێکی راستەقینە لە هەرێمی کوردسـتاندا نیە


هەرچەند بەپێی رای هەندێک لە چاودێران بارودۆخی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە سەخت ترە کە لەهەواڵەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام شارەزایان نیگەرانی زیاتریان هەیە بەرامبەر ئەوەی کە ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێت تا کەی لەناو ئەو هەموو قەیرانەدا بەردەوام دەبێت؟ چاودێران شیکردنەوەی زیاتر و بەرفراوانتری بۆ دەکەن و نیگا دەخەنە سەر تێکڕای ئەو قەیرانە گەورانەی وەک قەیرانی ئابوری، جەنگی تیرۆر، کێشەی پەنابەران و تەنگەژەی سیاسی و تێکڕا پەیوەندیان بە ژیانی شارستانی هاوڵاتیانەوە بە گشتی.

سەبارەت بە داواکارییەکانی خەڵک و رێکخراوبوونی درووستکردنی فشاری ئاشتیخوازانەی شارستانیدا رادیۆی دەنگی ئەمریکا بۆ بەرنامەی رەهەندەکان گفتۆگۆیەکی لەگەڵ نوسەر و لێکۆڵەرەوە دکتۆر سالار باسیری دا سازکردووە...

سالار باسیرە دەڵێت "وڵاتانی خۆرئاوا وڵاتانی یاسایین و دامەزراوەیین، سەندیکای راستەقینە هەیە، رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە، گروپی فشار هەیە، خەڵکی دەتوانن لەناو ئەمانەدا خۆیان رێکبخەن و ململانێکان و فشارەکان کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر حکومەت و دەوڵەت و بەهەند وەردەگیرێت".

هەروەها دەڵێت "لەوڵاتانی خۆرئاوا وشیاری سیاسی رۆڵێکی گرنگ دەبینێت".

هاوکات دەڵێت "کە ئۆپۆزسیۆنێکی راستەقینەت نەبوو، کە رێگا بە ئۆپۆزسیۆن نەدرا، بێگومان شۆڕشی خوێناوی هەڵدەگیرسێت".

سەرئەنجام دکتۆر سالار باسیرە دەڵێت "لەوڵاتانی خۆرئاوا دادگا سەربەخۆیە، ئۆپۆزسیۆن هەیە، دەسەڵات کارێک بکات نەگونجاو بێت لەگەڵ یاسا گشتییەکاندا، بێگومان فشارێکی زۆر دروستدەکات، دەکرێت قەزا لەسەرۆک کۆمارەوە تا وەزیرەکانیش بداتە دادگا و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات".

لەڕێی ئەم بەستەروە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتوێژەکە ببن.....

XS
SM
MD
LG