Accessibility links

هۆلیوود و چەند فیلمێکی نوێ

هۆلیوود وەکو کانیاوێکی فیلمە و ساڵانە دەیان و سەدان فیلم دەکەونە بازارەوە.

لێرەوە تا کۆتایی ساڵ وا چاوەران دەکرێت دەیان فیلمی نوێ لە سینەماکاندا لە سەرانسەری ئەمەریکادا پێشان بدرێت:

Snowden فیلمێکە سەبارەت بە ئیدوارد سنۆدن Edward Snowden

کارمەندی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی کە زانیاریە نهێنیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئاشکرا کرد و لە وڵاتەکە هەڵات. فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ناوبانگی سینەمای ئەمەریکا و جیهان ئۆلیڤەر ستۆن

Film Stone Snowden

Film Stone Snowden

The Magnificent Seven : فیلمێکی وێستنی کابۆیە کە لە بارەی 7 پیاوی چەکدارە لە رۆژانی رابوردوو سەردەمی کابۆێ ئەوسای ئەمەریکادیە یەک دەگرنەوە بۆ یارمەتیدانی گوندێکی هەژار دژ بە دزانێکی دڕندە. داستانی ئەم فیلمە دووبارەکردنەوە و نوێکردنەوەی فیلمێکە کە 60 کاندا درووست کرا و لە سەر داستانی فیلمی Seven Samurai لە نووسینی ئەکیرا خۆروساواس. هونەرمەندی ئەفرکایی – ئەمەریکایی دینزڵ واشنتن رۆڵی سەرەکی لەم فیلمەدا دەبینیت.

وە ئەمەش هەندێک لە فیلمەکانی مانگی داهاتوودایە. Oct 7

XS
SM
MD
LG