Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: فرمێسک موسته‌فا

  • Balen Salih

فرمێسک موستەفا

فرمێسک موستەفا

به‌پێی ڕای زۆرێک له‌ چاودێری هونه‌ری ئه‌و کاریگه‌رییه‌ قوڵانه‌ی هونه‌ری شانۆ له‌سه‌ر بینه‌ر جێیان ده‌هێڵێت هو‌نه‌ری سینه‌ما ناتوانێت جێیبهێڵێت.

نه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵکو ده‌شڵێن ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی پێشتر کاری له‌ نواندنی شانۆییدا کردبێت ئه‌وا کاتێک ده‌چێته‌ به‌رده‌م کامێراکان بۆ فلیمێکی سینه‌مایی ئه‌وا زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندێک که‌ هه‌ر ته‌نها نواندنی له‌ سینه‌مادا کردبێت باشتر و به‌ توانایی تر ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌و کاراکته‌ره‌ی ده‌رهێنه‌ر پێی سپاردووه‌ نومایشتی بکات.

ده‌گوترێت هونه‌ری شانۆ ڕێگه‌خۆشکه‌ری هونه‌ری سینه‌ما بووه‌، له‌ ده‌مێکدا ئه‌کته‌ری شانۆ ئه‌رکه‌ هه‌ره‌ قورسه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆیه‌ بۆ دروستکردنی پردێکی متمانه‌ له‌ نێوان بینه‌ر و شانۆدا، هه‌روه‌هاش بۆ دروستکرنی پرسیاره‌ گرنگه‌کان لای بینه‌رانی نومایشته‌که‌.

له‌ شانۆدا بایه‌خێکی گه‌وره‌ ده‌درێت به‌ شوێن و کات و ڕووداوه‌کان و ئه‌م سێ یه‌که‌یه‌ لای یۆنانیه‌کان به‌ به‌ بنه‌ماکانی ئیستاتیکا یان جوانکاری ناودێرکراون.

به‌رنامه‌ی ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا بۆ دووهه‌مین جاره‌ میوانداری هونه‌رمه‌ند (فرمێسک موسته‌فا) بکات. له‌ به‌رنامه‌ی پێشوماندا که‌ پێش ساڵێک و چوار مانگ بوو، له‌ کۆتاییدا وتم کات مه‌ودا نادات ده‌نا هێشتا پرسیاری تر ماون. هه‌میشه‌ش له‌ کاتی دووباره‌بوونه‌وه‌ی میوانی به‌رنامه‌دا دوو شت هه‌ن به‌لامه‌وه‌ گرنگن، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه‌ میوانه‌که‌م خاوه‌نی یان به‌شداری پڕۆژه‌یه‌کی نوێ بێت و دووهه‌میش ئایا چ شتێکی تر هه‌یه‌ له‌ ژیانی فه‌رهه‌نگی میوانی به‌رنامه‌که‌دا که‌ ده‌رفه‌ت نه‌بووبێت له‌ به‌رنامه‌ی پێشوودا باسی بکه‌ین.

فرمێسک موسته‌فای هونه‌رمه‌ند ئێستا سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌کی شانۆییه‌ که‌ یه‌ک ساڵ ده‌خایه‌نێت و بێ له‌وه‌ش فرمێسک ئه‌زموونی شیعر نوسینیشی هه‌یه‌.

یه‌کێک له‌ جیاوازییه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی نێوان ده‌قێکی جوان و ده‌قێکی ناشریندا ئه‌و زمانه‌یه‌ که‌ پێی ده‌نوسرێت، هه‌ر بۆیه‌شه‌ جێی خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره‌ له‌ (فرمێسک موسته‌فا) شاعیر و هونه‌رمه‌ند بکه‌ین؛ ئایا کام زمانه‌یان زیاتر کاریگه‌ری هه‌بووه‌ به‌سه‌ر ئه‌وی تریانه‌وه‌، زمانی شیعر یان زمانی شانۆ؟

له‌ شانۆیی (که‌لله‌ سه‌ر) ه‌وه‌ بۆ ئێستا و دواپڕۆژه‌ی هونه‌ری له‌ ئه‌ڵمانیا چه‌نده‌ ڕێگه‌یه‌کی سه‌خت بووه‌ بۆ فرمێسک؟

ئایا له‌ نێوان کاری نواندن و ده‌رهێناندا فرمێسک موسته‌فا کامیانی زیاتر به‌لاوه‌ گرنگتره‌؟

بۆچی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان جار جاره‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر نوسینی شیعر؟

کامیان به‌خشنده‌ترن بۆ فرمێسک شیعر یان شانۆ؟

(فرمێسک موسته‌فا) له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:


XS
SM
MD
LG