Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود: حکومەت ناتوانێت کۆبوونەوەی وەزیرانی خۆی بکات ئیتر چۆن دەتوانێت کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بکات

  • Balen Salih

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود

لە کاتێکدا هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق باس لە ئەگەر و نەگەری کشانەوە دەکەن لە حکومەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران داوای کۆبوونەەوەیەکی هەمە لایەنە دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی هەرێم.

ئایا کشانەوە لە حکومەت چارەسەرە بۆ قەیرانەکان یان کارتێکی فشارە بەکار دەهێنرێت؟

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت کشانەوەکە لە حکومەت پەیوەندی هەیە بە ئاستی ئەو ناڕەزاییەی لە شەقامی کوردیدا هەیە و ئەگەر ئەم ناڕەزاییە ناو شاری هەولێریش بگرێتەوە ئەوا پیداچوونەوە دەکرێت بە مانەوە یان نەمانەوە لە حکومەتدا و دەشڵێت بەڵام ئەگەر ئەو ناڕەزاییانە لۆکاڵی بن و تەنها لە یەک ناوچەدا سنوردار بێت ئەوا ڕەنگە دەرەنجامی تری هەبن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ئاماژەش بەوە دەکات کە حکومەت خۆی لە قەیراندایە ئیتر چۆن دەتوانێت هێزی سیاسی کۆبکاتەوە بۆ چارەسەرکردن و دەڵێت لە بنچینەدا ئەم حکومەتە بە ڕێککەوتنی ئەم هێزە سیاسیانە دروست بووە هەر بۆیەشە ئەم هێزە سیاسیانە دەتوانن حکومەت لەم قەیرانانە ڕزگار بکەن نەک حکومەت هەرێم لە قەیرانەکان دەربازبکات.

دکتۆر ڕیبوار دەڵێت تەنها یەک تروسکایی ماوە و ئەویش ئەوەیە دەبێت هێزێکی دەرەکی بێت و ئەمانە لەسەر مێزێک کۆ بکاتەوە وەک دەڵێت هەمیشە مێژووی کورد وابووە کە متر لەگەڵ خۆیاندا کۆبوونەتەوە و هەمیشە دەرەوە ڕێکیخستوون.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG