سەرۆکی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکات بۆ سەقامگیرکردنی بازاری نەوت و باشکردنی بەهاکەی .
وەزارەتی نەوتی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لەسەر زاری حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران لەسەر ماڵپەری خۆیان بڵاویانکردۆتەوە، تاران پشتگیری لە سەقامگیربوونی بازاری نەوت دەکات وهەروەها باشکردنی بەهاکەی لەسەر بنەمای ڕەوایی و بەبەرچاوگرتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت.
جێ باسە ئێران بەردەوام گووتویەتی لە گفتوگۆکان سەبارەت شیانی سڕکردنی بەرهەمەکانی نەوت بەشداردەبێت بەڵام تەنها گەر هاتوو بەرهەمەکانی بگاتە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
ئێران هەوڵدەدات پشکەکەی خۆی لە بازاری جیهانی نەوت بەدەستبهێنێتەوە دوابەدوای هەڵگرتنی ئابلۆقەکانی ئەوەی لەلایەن ڕۆژئاواوە بەسەری سەپێندرابوو.