Accessibility links

لەشکری سوریا چەند ناوچەیەکی ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵ دەکات


فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەتی سوریا و هێزە تایبەتییەکانیان ڕۆژی یەکشەممە چەند مۆڵگەیەکی داعشیان تۆپبارانکردووە لە دێرئەلزور لە خۆرهەڵاتی سوریا. ئەم پێشهاتەیەش بووە مایەی دەستگرتنەوەی هێزەکانی سوریا بەسەر چەند ناوچەیەکدا کە پێشتر لە ڕۆژی شەممەدا لەدەستیاندابوو بۆ داعش دوای ئەوەی هێزەکانی سوریا لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمان بەڕابەرایەتی ئەمەریکا هێرشیان لەسەرکرابوو.

لەشکری ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە کە بەبێ مەبەست هێزەکانی سوریایان لە ڕۆژی شەممەدا بۆردومانکردبوو لەو کاتانەی هێرشەکانیان دژ بە داعش ئەنجامدابوو. وەزارەتی دەرەوەی سوریا هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمان بەمایەی مەترسی و دەستدرێژییەکی ئاشکرا بۆ سەر کۆماری عەرەبی سوریا ناوزەدکرد.

لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا کە بۆ سەرۆکەکانی نەتەوە یەکگرتۆکان و ئەنجومەنی ئاسایش ڕەوانەکراوە هاتبوو فڕۆکەکانی ئەمەریکی بەردەوام هێرشی کردۆتە سەر بنکەکانی هێزەکانی سوریا لەڕۆژی شەممەدا. و گوایە ئەو هێرشانە بەمەبەستبووە و پێشتریش پلانی بۆدانرابوو.

لەشکری ڕوسیالەو بارەیەوە گوتی بەهۆی ئەو هێرشەی فرۆکەکانی ئەمەریکا بۆ سەر هێزەکانی سوریا بەلایەن کەم 62 سەربازی سوری کوژراون و زیا لە 100 تریش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG