Accessibility links

حەسەن قازی: ئەگەر ئەمەریکا لەبەرامبەر تورکیادا زیاتر لەوە نەرمی بنوێنی سیاسەتەکانی لە سوریا سەرناگرن

  • Jani Diylan

Hassan Ghazi

Hassan Ghazi

لە رۆژانی رابوردوودا لە سەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێ لە میدیاکاندا چەند ڤیدیۆیەک بڵاوبونەوە کە وا پێشان دەدات پیاوانێکی چەکدار گوایە سەر بە ئوپۆزسیۆنەکانی سوریا لە (جبهە التحریر – جبهە النسرە) و تورکمانەکان زۆر بە سۆکایەتیکردنەوە هێزەکانی ئەمەریکایی لە شاروچکەی الراعی دەردێنن. ئاخۆ بۆ ئەمەریکا بەو جۆرە سۆکایەتیکردنە رێگا دەدات ؟

حەسەن قازی: ئەگەر ئەمەریکا لەبەرامبەر تورکیادا زیاتر لەوە نەرمی بنوێنی سیاسەتەکانی لە سوریا سەرناگرن

لە رۆژانی رابوردوودا لە سەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێ لە میدیاکاندا چەند ڤیدیۆیەک بڵاوبونەوە کە وا پێشان دەدات پیاوانێکی چەکدار گوایە سەر بە ئوپۆزسیۆنەکانی سوریا لە (جبهە التحریر – جبهە النسرە) و تورکمانەکان زۆر بە سۆکایەتیکردنەوە هێزەکانی ئەمەریکایی لە شاروچکەی الراعی دەردێنن.

ئاخۆ بۆ ئەمەریکا بەو جۆرە سۆکایەتیکردنە رێگا دەدات ؟

حەسەن قازی نووسەر و لێکۆڵەر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو مەسەڵەیە لە پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و تورکیادا فەرەتر لە ساڵێکە بە زەقی خۆێ نیشان دەدا، کە سەرەرای ئەو توند و تیژی و سەرەرای شێوازی ئەو زاراوە و راوێژەی کە کاربەدەستانی تورکیا لە هەمبەری ئەمەریکا بەکاری دێنن، ئەمەریکاییەکان چ وەزارەتی دەرەوە وە چ وەزارەتی بەرگری، ئەگەرچی شێوازی وەڵامدانەوەیان بڕێگ جیاوازی هەیە، بەڵام بە گشتی لە بەرامبەر ئەو هێرش و شێوەی قسەکردنەی تورکیادا هەمیشە وەکو دەگوترێت کۆتا دێن و بە شێوەیەک لە شێوەکان راستە و راست وەڵامی مەسەلەکە نادەنەوە".

کاک حەسەن هەر وەها دەڵێت" ئەگەر بێت و ئەمەریکا لە بەرامبەر تورکیادا زیاتر لەوە نەرمی بنوێنێ، هەوڵەکانی لە سوریا وە سیاسەتەکانی لە سوریا ئێدی بە تەواوەتی ناتوانێ بچێتە پێش، وە ئەو هێزانەی کە لە دژی هێزەکانی ئەمەریکادا راوەستاوون سەر بە تورکیان، وە یەکێک لە مەبەستەکانی تورکیا ئەوەیە خۆێ لە شوێنێکدا وەکو جەرابلس دا بکوتێ ئەگەر بێت و ئەمەریکا روسیا پێشی پێی نەگرن، وە ئەمە هەموو بە کاردانەوەی ئەمەریکاوە گرێ دراوە".

کاک حەسەن دەشڵێت" بەردەوام بوونی ئەو سیاسەتی نەرم و نوواندن لە بەرامبەر تورکیادا، لە قۆناغی یەکمدا بە زیانی ئەو هێزانەدایە کە لە ناوچەکەدا دەیانەوی بریاردەر بن".

XS
SM
MD
LG