Accessibility links

ئامادەکارییەکانی شەڕی حەویجە


حكومەتى عێراق هێزى ئۆپەراسیۆنى كۆنترۆڵكردنەوەى قەزاى حەویجەى پارێزگاى كەركوكى پێكهێنا و بەرپرسانى پێشمەرگەش ، جەخت لەسەر ئەوەدەكەنەوە كە بەشدارى لەو شەڕەدا دەكەن.

لیوا محەمەد قادر فەرماندەى هێزى پێشمەرگە لەباشورى كەركوك ، بەشدارى كردنى پێشمەرگەى لەشەڕی حەویجەدا بەگرنگ وەسفكرد ، گوتی "بەگرتنەوەى حەویجە مەترسى داعش لەسەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە دوور دەخرێتەوە."

حكومەتى عێراقى لیوا فازل مەفرەجى فەرماندەى فیرقەى 5 ى سوپاى عێراقى بەفەرماندەى ئۆپەراسیۆنى حەویجە دەستنیشان كرد و بەپێى پلانەكەش ، سەرەتا گوندەكانى دەوبەرى حەویجە لەداعش پاك دەكرێنەوە.

نەجات حسێن فەرماندەى حەشدى شەعبى لەكەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند "تەنها سوپا و حەشدى شەعبى هێرش دەكەنە سەر داعش لەناو حەویجە، بەڵام پێشمەرگە لەشەرى دەوروبەرى قەزاكەدا بەشدار دەبێت.'

گوتیشی "عەرەبە سونەكانى حەویجەش بەشدار دەبن لەشەرى گرتنەوەى حەویجەدا."

قەزاى حەویجەى رۆژئاواى كەركوك بە یەكێك لەبەهێزترین پێگەى داعش لەعێراق هەژمارد دەكرێت ، ئەگەرچى لەئیستادا زۆربەى دانیشتوانەكەى قەزاكەیان بەجێهێشتووە و خەڵكى ناوچەكەش دەڵێن ژمارەى ئەو چەكدارانەى داعش لەناوچەكەدان زۆر نین.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:34 0:00

XS
SM
MD
LG