Accessibility links

پۆلیسی نیویۆرک: تەقینەوەکەی مەنهاتن بە مەبەست بووە


شەوی شەممە تەقینەوەیەکی دەنگی بەرز گەڕەکی چێلسیای مەنهاتنی نیویۆرکی هەژاند، کاربەدەستانی نیویۆرک دەڵێن کارێکی بەمەبەست بووەو 29 کەسیش بریندار بوون.

شارەوانی نیویۆرک بێڵ دیبلاسیۆ ڕایگەیاند ئەو تەقینەوەیە بە مەبەست کراوە، هەرچەندە کاتێک بۆ پەیامنێران دووا ئەوەی ڕەت کردووە لە شەقامێکی نزیک ڕووداوەکە گوتی ڕوون نییە ئەگەر کارێکی تیرۆرستی بوبێت. ئەو گوتیشی پۆلیس و کاربەدەستانی ئاسیش هیچ ئاگاکاری هەڕەشەیەکی نوێی تیرۆرستی نەبوون بۆ سەر گەورەترین شاری وڵاتەکە.

لەم چەند ڕۆژەی ڕابووردوودا ڕێبەرانی جیهان هێواش هێواش دەگەنە نیویۆرک تا بەشداری لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن کە لەم هەفتەیە بەڕێوە دەچێت.

کاربەدەستانی نیویۆرک لێکۆڵینەوەشیان لە ئامێرێکی تر دەکرد کە چەند گەڕەکێک لەولاوە دۆزراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG