Accessibility links

دادگایەکی هۆڵەندی: خوێندنگاکەی گولەن تیرۆرست نییە


داگایەکی هۆڵەندی ڕێگا دەگرێت لە ژمارەیەک دایکو باوک لەوەی کە ناوی خوێندنگایەکی هۆڵەندی بە خوێندنگای تیرۆرست بهێنن، لەبەر ئەوەی گوایە پەیوەندی بە مەلای ئیسلامی تورکەوە هەیە کە تاوانبار کراوە بە کودەتا سەرنەکەوتوەکەی تورکیاوە.

ئەم بڕیارەی ڕۆژی هەینی ئەو ئاڵۆزیانە دەخاتە ڕوو کە لەو خوێندنگایەی منداڵە تورکە هۆڵەندییەکان هاتۆتە کایا لەو کاتەوەی هەوڵی کودەتاکەی تورکیا داوە.

دادگایەک لە هارلیم دەڵێت دایک و باوکانی چوار خوێندکاری پێشووی خوێندنگای دی ڕۆس لە باکوری ئەمستردام ناوی ئەو خوێندنگایەیان کردبوو بە " ڕێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵا، لە گروپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی واتساپ، و دەڵێن پەیوەندی هەبووە بە مەلای ئیسلامی بنکە لە ئەمەریکا فەتحوڵا گولەن کە تورکیا تاوانباری دەکات بەوەی پەیوەندی هەبووە بە هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیاوە. ل

لە هەمانکاتدا کە دادگاکە ڕێگەیان لێ دەگرێت بە خوێندنگای دی ڕۆسا بڵێن " خوێندنگای تیرۆرست" بەڵام دەشڵێت دەتوانن پێی بڵێن خوێندنگاکەی گولەن.

XS
SM
MD
LG