Accessibility links

سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان دەڵێت هەرێمەکە ناتوانێت بەرگەی پەنابەری زیاتر بگرێت


سەرۆکی وەزیری هەرێمی کوردستانی عێڕق نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی پێنجشەممە بە شاندێکی باڵای ئەمەریکای ڕاگەیاند کە هەرێمی کوردستان گرفتی ئابوری هەیە و لەشەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامیدایە، ناتوانێت بەرگەی شەپۆلی نوێی ئاوارەکانی موسڵ بگرێت ئەگەر لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە هاوکاری نەکرێت.

لە سێهەم و دووا کۆبونەوەیاندا لە هەولێر شاندەکەی ئەمەریکا چاوی بە نێچیرڤان بارزانی و جێگری سەرۆک وەزیری قوباد تاڵەبانی کەوت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن سەرۆکایەتی شاندی ئەمەریکای کرد بە یاوەری نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی شەڕی دژ بە داعش، برێت مکگۆرک، و یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، جۆسف پنینگتن.

پاش کۆبونەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیەندرا کە " بەلەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئێستا، هەرێمی کوردستان ناتوانێت باری گرانی ئاوارەکانی تری ناوخۆی وڵات هەبگرێت".

لە بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمدا ڕایشگەیەندراوە کە شاندی ئەمەریکا سوپاسی هەوڵەکانی کوردەکانیان کردووە لە میوانداری کردی ئاوارەکانی ناوخۆی وڵات و ئاوارەکانی سوریا.

XS
SM
MD
LG