Accessibility links

دکتۆر سەردار عەزیز: دەبێت خەڵک پەیامی خۆی بگەیەنێت بۆ گۆڕانی ڕادیکاڵانەی سیستەمی سیاسی هەرێم


دکتۆر سەردار عەزیز
دکتۆر سەردار عەزیز

شەپۆلی ناڕەزاییەکان و بێزارییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەروادێ زیاتر و فراوانتریش دەبن بەهۆی نەبوونی موچە و قوڵبوونەوەی قەیرانی دارایی و خراپبوونێکی بەرچاوی باری ژیان و گوزەرانی خەڵک.

لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربان و نزیک بوونەوەی وادەی کردنەوەی دەروازەکانی خوێندنگاکان خەڵک کەوتونەتە قسەکردنی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاوانە.

بەڵام ئایا لایەنی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بەرنامەیەکی هەیە تا دوای پشووەکانی جەژن بەکاریبهێنێت بۆ باشترکردنی گوزەران و هێورکردنەوەی ناڕەزاییەکانی شەقامی کوردی؟!

خۆپیشاندان/ ئەرشیف
خۆپیشاندان/ ئەرشیف

دکتۆر سەردار عەزیز، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان بە گومانە و دەڵێت لەبەر چەند هۆکارێک، لەوانە سیستەمی ئابوری هەرێمی کوردستان بەو شیوەیە نییە بتوانرێت ئاوەها بەو خێراییە دەستکاری بکرێت و بەتایبەتیش لە رووی سیاسییەوە و دەشڵێت وەرچەرخان لەم ڕەوشەی هەرێمدا کە بە بنبەست گەیشتووە پێویستی بە فشاری بەردەوامی خەڵکە.

دکتۆر سەردار ئاماژەش بەوە دەکات پێویستە فشار خستنە سەر هێزە سیاسییەکانی هەرێم بە مەبەستی دەستبەرداربوونیان بێت لە خواستەکانیان لە بەرامبەر خواستەکانی خەڵکدا و دەشڵێت دەبێت خەڵک فشارێکی ڕێکخراوی بەردەوامی هەبێت تا ببێتە ئەکتەرێکی سیاسی.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر سەردار عەزیز باسیش لەوە دەکاتئەگەر بێتوو خەڵک بەردەوام بن لەسەر ئەم دابەشبوونە سیاسییە ئەوا هەر تەنها خۆی زیان دەکات چونکە لە مەودای درێژخایەندا خەڵک وەک ڕەوا ترین پێکهاتە و باڵاترین بەرژەوەندی، خواست و دید و ئامانج و قسەی خۆیان لەدەست دەدەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:48 0:00

XS
SM
MD
LG