Accessibility links

15هەمین ساڵیادی هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەر بۆ سەر ئەمەریکا


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یادی 15هەمین ساڵی هێرشە تیرۆرستییەکانی 11 ی سپتەمبەر دەکاتەوە بۆ سەر وڵاتەکە، کاتیک تیرۆرستانی ئەلقاعیدە چوار فڕۆکەیان ڕفاندو فڕۆکەکانیان دا بە نێوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک و پەنتاگۆن لەواشنتۆن و فڕۆکەیەکیشیان لە ناوچەیەکی دووردەستی پێنسلڤانیا بەربووەوە.

سەرۆک باراک ئۆباما ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتژمێر 8:46 خولەکی بەیانی ڕێک لەو کاتەدا کە 15 ساڵ لەمەوبەر یەکەم فڕۆکە دای بە نێوندی بازرگانی جیهانیدا لە نیویۆک، بە ساتێک بێدەنگی لە کۆشکی سپی یادی ئەو ڕۆژەی کردووە بەرلەوەی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە پەنتاگۆن وتارێک پێشکەش بکات بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیان.

سەرۆک ئۆباما گوتی " ئێمە بیرمانەو هەرگیز نزیکەی ئەو 3 هەزار ژیانە جوانەمان بیرناچێتەوە کە لەو ڕۆژەدا بەشێوەیەکی دڕندانە لێمان سەندران و ئێمە بیر دەکەینەوە کە ئەگەر ئەوان بمانایە ئێستا چۆن خەونەکانیان ڕەنگە بهاتبایەتە دی و ژیانیان چۆن بوایە."

XS
SM
MD
LG