Accessibility links

براکەی عەبدوڵا ئۆجەلان مە بەستی بینیی براکەی دەچێتە ئیمرالی


ئیمراڵی
ئیمراڵی

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا ئەنادۆل دوێنێ ڕایگەیاند کە ڕێگە دەدرێت بنەماڵەی ئۆجەلان چاویان بە ڕێبەری پەکەکە عەبدولا ئۆجەلان بکەوێت بەڵام کاتی چاوپێکەوتنەکە ڕانەگەیەندرابوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد ئۆجەلانی برای ڕێبەری زیندانی کراوی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بە مەبەستی چاوپێکەوتنی براکەی چووە دورگەی ئیمرالی کە 17 ساڵە عەبدوڵا ئۆجەلان لەوێ لە زینداندایە.

بەر لە چاوپێکەوتنەکە محەمەد ئۆجەلان ڕایگەیاند تەنها داخوازی ئەوان لە حکومەت ئەوەیە کە بتوانن بەردەوام براکەیان ببینن. و گوتیشی ئەوا پێنج سالە کە پارێزەرەکانی ئۆجەلان ناتوانن سەردانی بکەن.

هاوکات لە 5 ی مانگی 9 وە 50 سیاسەتمەدار و هونەرمەند مانگترتنیان لە خواردن ڕاگەیاند هەتا ئەو کاتەی ڕێگە بە سەردانی ئۆجەلان بدرێت. ئێستا کە شەشهەم ڕۆژی مانگرتنەکەیە، مانگرتوان دەڵین مانەکەیان ناشکێنن هەتا ئەوەکاتەی کە بنەماڵەکەی نەڵێن چاویان پێ کەوتووە.

سەرچاوەکانی نزیک بە پەکەک دەڵێن براکەی ئۆجەلان چۆتە ئیمرالی و گەڕاوەتەوە بەڵام زانیاریان لەسەر ئەوە نەداوە کە چاوی پێکەوتووە یان نا.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان زۆزان یاشار

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:55 0:00

XS
SM
MD
LG