Accessibility links

سامان حسێن: لەماوەی 7 ڕۆژدا 105 ملیۆن دینار کۆکراوەتەوە


سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كه‌مپینی هاوكاری كردنی خاوەن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان بڕی ئه‌و هاوكاری و كۆمه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژی كه‌مپینی هاوكاریكردنی ڕێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سلێمانییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ڕێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كراوه‌.

سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كه‌مپینی هاوكاری كردنی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان گوتیشی "له‌ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا توانراوه‌ ته‌نها بڕی(١٠٥)ملیۆن دینار كۆبكرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش دابه‌ش كراوه‌ به‌سه‌ر دوو هه‌زار خێزانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان بڕی(٢٥،٠٠٠-٥٠،٠٠٠)دیناری به‌ركه‌وتووه‌.

سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كه‌مپینی هاوكاری كردنی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ كه‌مپین به‌ڕێوه‌ناچێت.

جێی باسه‌ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه‌ ٧ ڕێكخراوی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه‌مپینێكیان بۆ هاوكاری كردنی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كانیان له‌ شاری سلێمانی ڕاگه‌یاندووه‌.

XS
SM
MD
LG