Accessibility links

تورکیا 28 سەرۆک شارەوانی هەڵبژێردراو دەگۆڕێت


تورکیا 28 سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردراوی گۆڕی بەهۆی ئەوەی کە گومانی هەیە سەربەو ڕێکخراوەن کە حکومەت بە تیرۆرستیان دەزانێت.

وەزارەتی ناوخۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند 24 لەو کاربەدەسستانەی کە لە پۆستەکانیان دەرکراون گومانیان لێ دەکرێت کە پەیوەندییان هەیە بە ملیتانە کوردەکانەوە. چوارەکەی تریش گوایە پەیوەندییان بەو بزوتنەوەیەوە هەیە کە هەوڵی کودەتاکەی مانگی 7ی دابوو.

ئەنکەرە جێگرەوەکانی ئەو شارەوانانەی دەستنیشان کردووە.

بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت کاتێک حکومەتی خۆجێیی بچێتە ژیر کاریگەی تیرۆرستەوە ئەرکی سەرەکی دەوڵەت دەبێت کە بەرگری بکات دژی ئەوانەی کە خواستی خەڵکی جێبەجێ ناکەن.

XS
SM
MD
LG