Accessibility links

ئەو کەسەی هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئەمەریکای دا ئازاد دەکرێت


ئەو پیاوەی کە 35 ساڵ بەرلە ئێستا هەوڵی کوشتنی سەرۆک ڕۆناڵد ڕەیگنی دابوو بۆ هەمیشەیی لە نەخۆشخانەی دەرونی واشنتۆن ئازاد کرا. ئازاد کردنی جۆن هینکلی پاش ئەوە دێت کە لە مانگی 7 دا دادوەری فێدڕاڵی بڕیاری دا کە ئەو چیتر مەترسی نییە بۆ گیانی خۆی و بۆ گشتی.

هینکلی لەگەڵ دایکی تەمەن 90 ساڵانیدا لە گەڕەکێکی ویلیەمسبەرگی فەرجینیا دەژێت.

ئازاد کردنی هینکلی تەمەن 61 ساڵان دوابەدوای چەندین ساڵی هاتنەوە سەرخۆی دێت لە نەخۆشخانەی سان ئلیزابێت، کە بۆ نزیکەی 3 دەیە لەوێ مایەوە پاش ئەوەی کە دەرکەوتن تەقەکردنەکەی لە سەرۆک ڕەیگن و سێ کەسی تر بەهۆی ناجێگیری باری دەرونییەوە بووە.

ئەو لە ساڵی 1981 تەقەی لە سەرۆک ڕەیگن، وتەبێژی کۆشکی سپی جەیمس برادلی ، کارمەندیکی دەزگای موخابەراتی و کاربەدەستێکی پۆلیس کرد لە دەرەوەی ئوتێلێک لە واشنتۆن. برادلی دووچاری نەخۆشی درێژخایانی مێشک بوو و بەوهۆیەوە لە ساڵی 2014 کۆچی دوایی کرد، بەڵام سەرۆک ڕەیگن و ئەوانی تر زوو چاک بوونەوە.

ئەو مەرجانەی بۆ هینکلی دانراوە بریتین لەوەی دەبێت هەفتەی بەلایەنی کەم 3 ڕۆژ کار بکات جا کاری خۆبەخشبێت یان کاری تر. پێویستە بەردەوام بێت لەسەر چارەسەر وەرگرتن و ناتوانێت خواردنەوە کحولییەکان بخواتەوە یان مادە هۆشبەرەکانی تر بکار بهێنێت. وە هەروەها بۆیشی نییە کە لە ئینتەرنێتدا بگەڕێت بەداوی زانیاری لەسەر تاوانەکەی کە کردویەتی یان قوربانییەکان و ناشتوانێت بەبێ مەولەتی فەرمی هیچ پەیجێکی تۆری کۆمەڵاتی بکاتەوە.

ئەگەر هیچ کێشەیەکی نەبێت ئەوا ڕەنگە پاش ساڵێک دەرفەتی پێ بدرێت لەگەڵ کەسێکی تر یان بەتەنها بژێت.

XS
SM
MD
LG