Accessibility links

ڕۆژی یەکشەممە 15 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەر بۆ سەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما ڕۆژی شەممە لە وتاری هەفتانەیدا ڕایگەیاند " ئەو ڕۆژە یەکێک بوو تاریکترین ڕۆژ لە مێژووی وڵاتەکەماندا".

سەرۆک ئۆباما گوتی لە ماوەی 15 ساڵی ڕابوردوودا شتی زۆر گۆڕاوە، بەڵام " کرۆکی ئەو بەهایانەی کە دەمانکاتە ئەمەریکایی" نەگۆڕاوە.

سەرۆک گوتیشی تیرۆرستان هەرگیز ناتوانن شکست بە ئەمەریکا بهێنن.

لە ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی ڕێوڕەسمەکان بۆ یادی 11 ی سپتەمبەر 2011ی سەرۆک ئۆباما لە کۆشکی سپی ساتێکی بێدەنگی بۆ قوربانیان ڕادەگەیەنێت. پاشان لە پەنتاگۆن ئامادە دەبێت و وتارێک پێشکەش دەکات بۆ ڕێزلێنان لەو کەسانەی کە 15 ساڵ لەمەوبەر لەو کارەساتەدا گیانیان لەدەست دا.

XS
SM
MD
LG