Accessibility links

سوریا ڕێککەوتنی نوێی ئەمەریکا و ڕوسیا پەسەند دەکات


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا سانا ڕادەگەیەنێت حکومەتی سوریا ڕێککەوتنی نوێی ئەمەریکا و ڕوسیای پەسەندە بۆ ئاگربەست.

ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژی شەممەی ئاژانسەکە دەڵێت ئەم ڕێککەوتنەی ئەمەریکا و ڕوسیا بە ڕەزامەندی حکومەتی سوریا کراوە.

هاوکات گروپی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێت هیوادارە ڕێکەوتنەکەی ئەمەریکا و ڕوسیا جێگیر ببێت تا باری ژیانی سڤیلییەکانیش باش ببێت.

باسما کۆدمانی لە کۆمیتەی وتووێژی باڵا بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتدی ڕاگەیاندووە کە پێویستە ڕوسیا فشار بخاتە سەر حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد کە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بێت کە لە ڕۆژی شەممە ڕاگەیەندرا.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا ڕێککەوتنێکیان ڕاگەیاند کە ئاگربەستێکی سەرتاسەری لە سوریا ڕادەگەیەندرێت و لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات. وە هەفتەیەکیش پاش ئەوە ڕێککەوتنێکی لەشکری دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و لایەنەکانی سەربە ئەلقاعیدە لەوێ و سنوریکیش بۆ هێزەکانی سەر بە ئەسەد دادەنرێت.

XS
SM
MD
LG