Accessibility links

سەلاح عەباسی: کورد دەتوانێ لە رێگای باب و باشوری جەرابلسیشەوە پێشرەوی بکەن بۆ پێکەوە گرێدانی کانتۆنەکان

  • Jani Diylan

Salah Abbasi

Salah Abbasi

سەلاح عەباسی: کورد دەتوانێ لە رێگای باب و باشوری جەرابلسیشەوە پێشرەوی بکەن بۆ پێکەوە گرێدانی کانتۆنەکان

هەر وەکو دەبینین و زۆری میدیاکانی جیهان باس دەکەن، حکومەتی تورکیا لە چەندین بەرەوە لەگەڵ کوردا لە شەر و پێکداداندایە، لە باکور، لە زۆری شارەکاندا کردارە لەشکەریەکان، دەستگیرکردن و لادانی شارەوانەکان، لە سنووری باکورەوە تا قەندیل تۆپباران و بۆمباران و ئێستاکەش هاتنە ناوەوەی سوریا و هێرش بردنە سەر شەرڤانانی YPG یەپەگە. ئاخۆ تا چەند ئەم کردارانەی تورکیا لە چوار چێوەیەکی یاساییدایە؟

سەلاح عەباسی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" تورکیا لە چەند ساڵی رابوردوودا سیاسەتێکی پڕ لە ئاڵۆگۆری لەسەر کورد هەبوە، کە بریتی بوە لە پێشگرتنی پرسی کورد و پێشکەوتنی ئەو پرسە لە رۆژئاوای کوردستان، ئێستاش دەبینین چەندین جار بەرەی خۆێ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا گوریوە،جارێک بەلای سوننەکاندا و جارێک بەلای شیعە هەر بۆ ئەوەی بتوانێ بەرەیەک بۆ خۆێ بکاتەوە و پێشی مەسەلەی کورد بگرێ وە تا ئێستا هەموو رێگایەکی تاقیکردوەتەوە کە دوواترینیان دەست بەسەراگرتنی شاری جەرابلسە".

کاک سەلاح هەر وەها دەڵێت" تورکیا لە پەیوەندیەکانیدا لەگەڵ هیچ کام لە بەرەکاندا ستراتیژی نیە بەڵکو زۆرتر تاکتیکیە، وە هاوپەیمانیەتیەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا لە چوارچێوەی هەرەشەدایە واتە هەرەشەی مەترسی شیانی نزدیک بونەوە لە روسیا".

کاک سەلاح دەشڵێت" ئێستا روون نییە ئاخۆ تورکیا پاش جەرابلس بە نیازی چییە، ئایا دەیەوێ زیاتر بچێتە پێش وە یاخود هەر لەوێ بمێنێتەوە، ئەوەی کە دیارە تورکیا گیری کردووە، چونکە ئەو تواناییەی نییە، چونکە رێگای پێی نادرێت فرۆکەکانی بخاتە کار و بە کار بهێنێ کە بتوانی بە تەواوی هێزەکانی کوردی بۆمباران بکات، وە ئەگەریش بێت و تورکیا لە جەرابلسیش بمێنێتەوە، کورد دەتوانێ لە رێگای باب و باشوری جەرابلسەوە دیسانەوە پێشرەوی بکەن بۆ پێکەوە گرێدانی کانتۆنەکان".

XS
SM
MD
LG