Accessibility links

حکومەتی ئەفغانستان نزیکە لە ڕێککەوتنێک لەگەڵ لایەنەکی گولبەدین حیکمەتیار


کاربەدەستە باڵاکانی ئەفغانی و نوینەرانی گروپە چەکدارەکانی دژە حکومەت کە لەلایەن لۆردی شەڕی پێشوو گولبەدین حیکمەتیارەوە بەڕێوە دەبرێن، ڕایانگەیاندووە پێشوەچوونێکی بەرچاو بووە لە وتووێژی ئاشتی نیوان هەردوولادا و چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە مۆر بکرێت.

حکومەتی نیشتیمانی یەکگرتووەی سەرۆک ئەشرەف غەنی چەند مانگە لە وتووێژدایە لەگەڵ لایەنکانی حزبێ ئیسلامی حیکمەتیار، و چەندین بابەت هەبوو کە پرۆسەی ئاشتی دواخستبوو کە ڕەنگە ئێستا ئەو بابەتانە چارەسەر کرابن.

ڕاگەیاندنەکەی شەوی هەینی هیوایەکی بەخشیەوە بە ئەفغانییەکان بۆ ئەو ڕێککەوتنە. حەبیب ئەلڕەحمان حیکمەتیار کوڕی گولبەدین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە. ئەو دەڵێت حزبێ ئیسلامی و حکومەتی ئەفغانستان گەیشتوون بە ڕێککەوتن لەسەر هەمو بەندەکانی بەرنوسی پرۆسەی ئاشتی و بە پشتیوانی خوا لە ڕۆژی شەممە ڕادەگەیەندرێت.

وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەفغانستان شا حسێن مورتەزاڤی لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند پێشوەچوونی بەرچاو لە وتووێژەکاندا کراوە لەگەڵ حزبێ ئیسلامی. مورتەزەڤی گوتی " پێشوەچوونێکی باشمان کردووە و هیوادارم لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شتی زیاترمان دەستبکوێت".

پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ گروپەکەی حیکەمتیار ڕەنگە ببێتە هاندانی یاخیبووە ئیسلامییەکانی تریش کە بێنە سەر میزی دانوستاندن بۆ وتووێژی ئاشتی. بە پێچەوانەی تالیبان گروپەکەی حیکمەتیار کاریگەرییەک سنورداری هەیە بەسەر ژمارەیەکی کەمی پارێزگاکانی ئەفغانستاندا.

XS
SM
MD
LG