Accessibility links

ژیان لە نیویۆرک پاش 15 ساڵ لە هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەر


لە ماوەی 15 ساڵی پاش هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەر، شاری نیویۆرک جارێکی تر زیندوبوونەوەی خواری مەنهاتنی بینی. گەشتیاران و دانیشتوان دەڵێن ئەمڕۆ هەست بە پارێزراوی دەکەن لە شارەکەدا، بەڵام بۆ ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی ئەو شارە ژیانی ڕۆژانەیان بۆ هەمیشەیی گۆڕا.

سەنتەرێکی بازرگانی جیهانی لە شوێنی ئەو جووتە تاوەرەی بازرگانی پێشوو هەبوون بنیات نراوە و بگرە لە دوو تاوەرە کۆنەکە بڵنترە . ئەم سەنتەرە بووەتە سمبوڵی توانایی و کەوتنەوە سەر پێی شاری نیۆڕکە. هەڕچەندە شاری نیۆرک زامەکەی سارێژ بووە ، بەڵام دانیشتوانەکەی و گەشەتیارانی شارەکە هاوڕان لەسەر ئەوەی شاری نیۆرک و جیهان هەرگیز وەک جاران نابنەوە.

کریستۆفەر جۆنسم کە گەشتیارێکی سویدیە دەڵێت " بە هزری من جیهان بە گشتی لە ئێستادا بە هێندی رابردوو سەلامەت نییە و بگرە خراپتر بووە".

هاوکات نەریان ڕاماکریشنان گەشتیارێکی ئوستورالی کە سەردانی نیۆرک دەکات دەڵیت بۆ هەرشوێنێک دەچم هەست بە سەلامەتی دەکەم ، بەڵام مەخابن کاری تێرۆرستی رەنگە لە هەموو شوێنێک روو بدات.

لە نێو مۆزەخانەی یادەوەری یازدەی سەپتێمبەردا ، میوانان و گەشتیاران کاریگەریەکانی هێرشيکانی 11 ی سەپتەمبەر لە سەر جیهان بۆ ئاشکرا دەبێت ، هاوکات بە رووداوەکانی پەژارە و بووژانەوە ئاشنا دەبن.

بەڕیوەبەری مۆزەخانەکە دەڵێت لە ساڵرۆژی یادەوەری هێرشەکانی 11 ی سەپتەمبەردا، پێشەڕەوی لە سەر خاکی جووتە تاوەرەکەی داڕمان ئاشکرایە و دەڵێت تاوەری نوێ قەشەنگ لەو شوێنەدا بە ئاسماندا چووە. ئێستا ئەم شوێنە بووتە مەڵبەندی بیرەوەری و هەروها ژیانیش.

لە سەنتەری بازرگانی جیهاندا باخچەی جوانکردنی نینۆک و دەستی خانمانی لێیە ، ئەو جێگایەی رۆژێک لە رۆژان بەندیخانە بووە. ئەم باخچەیە مێرگێکە کە لە ئێستادا دانیشتوانی نیۆرک رووی تێدەکەن و خەیاڵ دەیان باتەوە.

هەر لە نێو دانیشتوانی شاری نیۆڕک دا بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەر هەست کردن بە گشتی بە سەلامەتی ژیانیان. هەندێک دەڵین بە هۆی کاری هاندەرانە و بە هۆی هەستی جوداخوازی ، زیاتر هەست بە مەترسی دەکەن ، هاوکات ئاریەڵ کۆراڵ ؛ هاوڵاتی ئەو شارە دەڵێت ئێمە چێژ لەو پەڕی سەلامەتی کە لە گۆڕێدایە دەبینین ، چونکە کەسانێک هەن بەرپرسیارن لە پاراستنی ژیانمان ، ئەوکەسانەشی ژیانمان دەپارێز کەسانێکن نادیار و نەناسراون.

وێڕای نیگەرانیەکانیان و جیاوازی راوبۆچوونەکانیان لەمەڕ سەلامەتی ژیانیان ، زۆرێک لە دانیشتوانی نیۆڕک ئەوانەی زیندووماوانی تاریکترین کاتژمێری هێرشەکانی 11 ی سەپتەمبەرن ، هێشتا هەموویان لەسەر یەک شت هاوڕا و کۆکن ، ئەویش ئەوەیە کە هەرشوێنێ رووی تێدەکەن رەنگە مایەی مەترسی بێت.

ژیان لە نیو یۆرک 15 ساڵ پاش هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەر
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:32 0:00

XS
SM
MD
LG