Accessibility links

ڕێگە بە دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان دەدرێت


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت ڕێگا دەدرێت کە ڕێبەری زیندانی کراوی کوردەکان لە میانەی جەژنی قورباندا چاوی بە کەسوکاری بکەوێت.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ڕێگادراوە عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری پەکەکە لە میانەی جەژنی قورباندا چاوی بە براکەی بکەوێت.

کاتی چاوپێکەوتنەکە ڕانەگەیەندراوەو بە نهێنی دەمێنێتەوە.

دوواجار لە مانگی 4دا ئەندامانی کۆمیتەی ئەنجومەنی ئەوروپا سەردانی ئۆجەلانیان کرد بە مەبەست لێکۆڵینەوە لە ئەشکەنجەدان.

پەراوێزخستنی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرچاوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئانکەرەو ملیتانە کوردەکانە.

هەفتەی ڕابوردوو پارتی سەر بە کوردەکان هۆشداری دا ئەگەر بە زووترین کات هەواڵی ئۆجەلان نەبیسترێت ئەوا ڕەوشەکە خراپتر دەبێت.

XS
SM
MD
LG