Accessibility links

ئێران کارگەیەکی نوێی ناوکی دروست دەکات


ئێران دەستیکردووە بە دروستکردنی دوهەم کارگەی وزەی ناوکی. ڕوسیا هاوکاری ئێران دەکات بۆ دروستکردنی ئەو دەزگایە لە شاری بوشەهری بەندەری باشوری وڵاتەکە، کە کارگە ناوکییەکەی تری ئێران لەوێیە.

چاوەڕوان دەکرێت دروستکردنەکەی ئەم کارگەیە 10 ساڵی پێبچێت و نزیکەی 10 ملیار دۆلاریشی تێدەچێت.

ئەم کارگەیە یەکەم کارگەی ناوکییە ئێران دروستی بکات لەو کاتەوەی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ زلهێزانی جیهان لە ساڵی ڕابوردوو ئەنجام دا کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە توانایی ناوکی ئێران سنووردار کرا.

سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما ئەو ڕێککەوتنەی بە ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو لەقەڵەمدا و گوتی هەمو ڕێگاکانی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکی داخرا.

بەڵام ئەو کەسانەی کە دژی ڕێککەوتنەکە بوون بیروڕای خۆیان هەرگیز نەگۆڕی لەسەر ئەوەی کە ئەو ڕێککەوتنە ناتوانێت فشار بەرێت بۆ ئێران تا تەواوی چالاکییە لەشکرییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێبهێنێت و لە کۆتاییدا دستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی بێت.

ئێران هەزاران سەنتەرفیوج، کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکاری دەهێنان، لابرد و زۆربەی یۆرانیۆمی عەمبارکراوی ناردە دەرەوە. لە بەرامبەریشدا زلهێزانی جیهان سزا ئابورییەکانیان لەسەر ئێران لادا و ملیارەها دۆلاری ئێرانیان ئازاد و ڕێگایان خۆشکرد بۆ دەرفەتی زیاتری کارداری لەوێ.

XS
SM
MD
LG