Accessibility links

ئادەم ئوزون: لە شەوی کودەتاکە هێلیوکۆپتەرێک دەچێتە ئیمرالی یان دەوێت رێبەر ئاپۆ برفێنێ یان لە ناوی ببات


Adem Uzun
Adem Uzun

ئادەم ئوزون: لە شەوی کودەتاکە هێلیوکۆپتەرێک دەچێتە ئیمرالی یان دەوێت رێبەر ئاپۆ برفێنێ یان لە ناوی ببات

رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان PKK عەبدوڵا ئۆجەلان هەر لە ساڵی 1999 وە لە نیمچە دورگەی ئیمرالی زیندانی کراوە، بەڵام ئەوە بۆ ماوەیەکی زۆرە نە رێگای سەردانی دەدرێت و نە هیچ دەنگ و باسێکیش لەبارەیەوە هەیە و مەترسیەکی زۆریش لە سەر باری تەندرووستی و ژیانی هەیە.

ئادەم ئوزون ئەندامی کونسەی رێبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" نە تەنها نگرانی هەیە، بەڵکو نگرانیەکی مەزن هەیە ، گومانێکی مەزن هەیە و مەترسیەکی گەورە هەیە چ بۆ کورد یان دۆستانی کورد، لەبەر ئەوەی ساڵێک و هەفت مانگە هیچ خەبرێک نییە، چی دەکات و چی ناکات، دەڵێن لەوێ شەر هەبوە، فەتحولا گویلن و ئەردوگان هەردوو دوژمنایەتی ئاپۆ و پەکەکە دەکەن ، لەبەر ئەوە ئەمانە لە دەستیان دێت کارێکی خراپیش بکەن، لەبەر ئەوە مەترسی بۆ ژیانی و بۆ تەندرووستی هەیە".

کاک ئادەم هەر وەها دەڵێت" ئارمانجی دەوڵەتی تورکیا لەناوبردنی پەکەکە و ئۆجەلانە و دۆژمنایەتیان بەرامبەر بە کورد بەردەوامە و دەیانەوێ کورد بە دیل بگرن و لە ژێر کونترۆلیاندا بێت وە ئەگەریش لە دەستیان بێت لە ناویان ببەن، تورکیا بە دووای ئاشتی دا نییە".

کاک ئادەم دەشڵێت" لە شەوی کودەتاکە 15/7 هێلیوکۆپتەرێکی شەرکەر دەچێتە ئیمرالی یان دەوێ رێبەر ئاپۆ برفێنی یان لە ناوی ببات وە لەسەر دوورگەکەش شەر و پێدادان درووست دەبێت لە نێوان ئەو کەسانەی لە ناو هێلیوکۆپتەرەکەدان و ئەوانەی لەسەر دوورگەکەدان و ئەنجامی ئەو شەرە چییە، ئێمە نازانین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:58 0:00

XS
SM
MD
LG