Accessibility links

فەرمانی دەستگیر کردنی زیاتر لە 100 مامۆستا لە تورکیا دەدرێت


دادپرسانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە فەرمانی دەستگیرکردنی نزیکەی 150 مامۆستایان ڕاگەیاند کە گوایە ئاپێکی موبایلیان بەکار هێناوە کە تێکستەکان جفرە دەکات و لەلایەن پشتیوانانی فەتحوڵا گولەنەوە بکار دێت کە تورکیا بە هەوڵی کودەتاکە تاوانباری کردووە.

پۆلیس لە شاری قەیسەری ناوچەی ئەنادۆڵ بە 400 ئەفسەری پۆلیسەوە ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد بۆ دەستگیر کردنی 147 مامۆستای کە ئاپی بایلۆک (ByLock) یان بەکارهێناوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ ڕایدەگەیەنێت ئەو مامۆستایانەی کە لە ئەنجامی هەوڵی کودەتاکەی 15ی مانگی 7 وە لە سەر کار لادراون، تاوانبار کراون بەوەی لە دەستور لایانداوە، و هەوڵیان داوە حکومەتی وڵاتەکە بڕوخێنن، و ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستین.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ژمارەیەک لە مامۆستاکان دەستگیر کراون بەبێ ئەوەی بڵێت ژمارەکە چەندە. و هەروەها زانیاری لەسەر ئەوەش نەداوە کە ئەو پەیامانەی کە ئاڵوگۆڕیان کردووە چی بووە.

XS
SM
MD
LG