Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: سەرکردەکانی کورد هێندەی خەباتیان لەسەر تێکدانی ئەزموونی خۆیان کردووە، دوژمنانی کورد نەیانکردووە


 دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

کۆبوونەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی 20 لە وڵاتی چین دەستپێدەکات و چاودێر دەڵێن دەشێت لەم کۆبوونەوە لوتکەییەدا جارێکی تر نەخشەی کاریگەری و بەرژەوەندییەکانی وڵاتان دابڕیژرێتەوە.

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت ئەم کۆبوونەوەیە هەر تەنها پەیوەست نییە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، بەڵکو پەیوەستە بە هەموو جیهانەوە لەو ڕوانگەیەوەی گۆڕانکاریە ئابوری و ستراتیژی و ژیۆپۆڵۆتیکیەکان رەوشی مەترسیداری لەگەڵ خۆیدا هێناوە و وەک دەڵێت قسە لەسەر ئەوە دەکرێت کە داڕشتنەوەکانیش بە شێوەیەک بن کە بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان مسۆگەر بکات.

دکتۆر کامەران دەڵێت هێندەی ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە هەیە وەک باسی دەکات دۆخی ناوخۆی کوردستان ئەوەمان پێدەڵێت کە سەرکردە کوردەکان لە ئاستی ڕووداوەکاندا نین و خەریکی کێشەی زۆر بچوکن و دەشڵیت هەر بۆیە لەوانەیە دابەشکردنەوەی ناوچەکە لە خواستی کورد گەورەتر بێت، بەڵام دەشڵێت سوربوون لەسەر خواستەکان کاریگەری دەبێت بەسەر چۆنییەتی نەخشە داڕشتنەکەوە.

بەڵێن ساڵح، وتووێژی لەگەڵ دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:48 0:00

XS
SM
MD
LG