Accessibility links

بەرپرسی پێشوی پۆلیسی ئەستەمبول دەستگیر دەکرێت


ئاژانسی هەواڵەکانی حکومەتی تورکیا دەڵێت ؛ بەرپرسی پێشوی پۆلیسی شاری ئەستەمبول رەوانەی بەندیخانە کراوە ، ئەمەش وەک بەشێک لە بەردەوامی هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە لە ئەندامانی ئەو بزوتنەوەیەی کە فەتحوڵا گیولن رابەرایەتی دەکات و وەک دەگوترێت دەستی هەبووە لەو کودێتا شکست خواردووەی مانگی حەوتی ئەمساڵدا لە تورکیا.

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵەکانی ئەنەدولیای تورکیا ئەمڕۆ یەک شەممە رایگەیاند کە بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی ئەستەمبول و هەروەها سێ بەرپرسی پایەبەرزی دیکە دەستگیرکران بە گومانی پەیوەندیان بە بزوتنەوەکەی فەتحولا گیولن ی کەسایەتی ئاینی لە کودێتا شکست خواردووە خوێناویەکی مانگی حەوتی ئەمساڵدا لەو وڵاتە کە تیدا کوژرانی 270 کەسی لێکەوتەوە. هەرچی فەتحولا گیولنیشە نکوڵی لە تیوەگلانی خۆی لەو کودێتایەدا دەکات.

XS
SM
MD
LG