Accessibility links

ئەحمەد میرە: هەمیشە لە ململانی ناوخۆێ یەکێتیدا گۆچانەکەی تالەبانی لە باڵەکانی یەکێتیی بە هێزتر بوە

  • Jani Diylan

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

ئەحمەد میرە: هەمیشە لە ململانی ناوخۆێ یەکێتیدا گۆچانەکەی تالەبانی لە باڵەکانی یەکێتیی بە هێزتر بوە

لە رۆژانی رابوردوودا جێگرانی سکرتێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی تری یەکێتیی راگەیندراوێکیان بە ناوی ناوەندی بریار بڵاو کردەوە.

ئایا ئەم شەر و ناکۆکیەی چەندین ساڵەی بە ناو بالەکانی نێۆ یەکێتیی لە راستیدا لەسەر چاکسازیەکانە، پاوانخوازی وەکو باسی لێ دەکەن یان پۆست و بەرژەوەندیەکانی تر؟

  • ئەوەی سەیرە لەو هەرێمەدا هەر کەسی هەڵدەستێ و باسی گەندەڵی دەکات، کەچی ناوی هەموویان لە لیستی هەر هاوڵاتیەکی هەرێمەکەدایە.
  • *راگەیندراوەکە هاوکات بوو لەگەڵ 31 ئاب، تاچەند کاتەکەی گونجاو بوو و سەرنجی هاوڵاتیانی لەو یادە لادا.
  • ئایا هەڵوێستی ئەم لایەنانە هەنگاوێکە بۆ جیابونەوە
  • *ئایا لە هەرێمەکەدا سیاسەت بۆ نیشتمان دەکرێت یان سیاسەت بۆ بازرگانی
  • زۆر جار تانە لە پارتی دەدرێت کە باس لە قەیرانیەکانی هەرێم دەکرێت گوایە بۆ ئەو میلۆنان دۆلارانەی کە لە بانکەکانی دەرەوە هەیانە ناهێنەوە بۆ چارەسەرکردنی بارەکە، خەڵک دەڵێن مەگەر کەم لە سەرکردەکانی یەكێتیی بە جێگرانی سکرتێریشەوە میلۆنانیان هەیە، بۆ بەو میلۆن دۆلارانە باری ژیانی هاوڵاتیان جاك ناکەن و مووچەی پێشمەرگە نادەن. ئەمانە و چەندین پرسیاری تریش لە درێژەی ئەم وتو وێژە.

ئەحمەد میرە سەر نووسەری گۆڤاری لڤین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بڵاوکردنەوەی راگەیندراوەکەی جێگرانی سکرتێری یەکێتیی دەرئەنجامی کەڵەکە بوێ کێشەکانی ناوخۆێ ئەو حیزبەیە، یەکێتیی نیشتمان هەر لە سەرەتای درووستبوونیەوە، سروشتی درووستبوونەکەی سرۆشتێکی جیاواز بوە لە حێزبی کوردی، لە ماوەی 41 ساڵی مێژووی یەکێتیدا هیچ حیزبێکی تری کوردی بە ئەندازەی یەکێتیی دابەشبوون و جیابۆنەوە و نارەزایەتی تێدا نەبوە، وە یەکێتیی تاکە حیزبی کوردیە لە هەموو بەشەکانی کوردستان کە زۆرترین جیابۆنەوەی سیاسی بە خۆیەوە بینیوە".

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت" یەکێتیی نیشتمانی دووای نەخۆش کەوتنی تالەبانی و دوورکەوتنەوەی لە گۆرەپانی سیاسی، گرفت و کێشەکانی زۆرتر و قووڵتر بوەتەوە، هەرچەندە لە سەردەمی تالەبانیشدا ململانیەکانی ناوخۆێ یەکێتیی زۆر بوە و باڵەکان بوونیان هەبوە، بەڵام هەمیشە لە ململانی ناوخۆێ یەکێتیدا گۆچانەکەی تالەبانی لە باڵەکانی یەکێتیی بە هێزتر بوە، هەموو جار تالەبانی بە گۆچانەکەی باڵەکانی یەکێتیی شکاندووە وە لە بنا ئەو باڵانەی بریوە، کە هەرچی بکەن ناتوانن بفرن بەڵام دووای نەخۆش کەوتنی تالەبانی باڵەکانی ناو یەکێتیی توانای فرینیان هەیە، لەبەر ئەوەی کە ئەو حیزبە لە ئێستادا کەسێک نییە کە خاوەنی بریار بێت و وە بتوانێ ئاراستەی بکات".

کاک ئەحمەد دەشڵێت" ئەوەی لە یەکێتییدا روو ئەدا بە تاێبەتی ئەمجارە واتە لە راگەیندراوەکەشیان دەخوێنێتەوە بە روونی ئەوە دەرئەکەوێت کە ئەوەی کە رووێ داوە دەرئەنجامی ململانیەکی توند و بە هێزە لەسەر مەسەڵەی دەسەڵات و مەسەڵەی شەخسیەت لە ناو ئەو حیزبەدا و ململانیەکی راستەوخۆیە لەسەر بەهێزبوونی دەسەڵاتی لایەنێک بەسەر لایەنێکی دیکەدا وە هەموو ئەو کەسانەی کە کارکتەری سیاسی و حیزبی و حکومی بوونە لە هەرێمی کوردستان پشکێ شیریان هەیە لە گەندەڵی و بە لە ناودانی سامانی نیشتمانی".

XS
SM
MD
LG