Accessibility links

دکتۆر کەمال سیدۆ: پێویستە کورد لە رۆژئاوا رێزەکانیان یەک بخەن


Dr. Kamal Sido
Dr. Kamal Sido

دکتۆر کەمال سیدۆ: پێویستە کورد لە رۆژئاوا رێزەکانیان یەک بخەن

هەر وەک دەبینین بارودۆخەکە لە هەموو بەشەکانی کوردستان زۆر هەستیارە بە تاێبەت ئێستاکە لە رۆژئاوای کوردستان کە ئەرتەشی، سوپای تورکیا دەستی بەسەر جەربلس دا گرتووە و گوایە شەر بە لایەنە کوردیەکان دەفرۆشێت. ئاخۆ لایەنە کوردیەکان تا چەند بەرپرسیارانە و هەستیارانە لەگەڵ ئەو بارە ناسکەدا سەودا دەکەن؟

دکتۆر کەماڵ سیدۆ: بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێرگەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لایەنە کوردیەکان لەگەڵ ئەو بارودۆخەی کە لە

.
.

رۆژئاوای کوردستان لە سوریا و ناوچەکانی تر ئارادایە بەرپرسیارانە رەفتار ناکەن ، پێویست بوو خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی رێزەکانیان یەک بخەن، من هیوایەکی زۆرم نییە، بە تاێبەتی لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانی کورد ENKS سەبارەت بە بەشداریان لە خەباتی دژ بە ئیسلامیەکان لە سوریا لەبەر ئەوەی هەڵویستیان بە هەڵویستی تورکیاوە گرێ دراوە ، تا تورکیا رازی نەبێ باوەر ناکەم ئەنجومەنی نیشتمانی تورکیا کە ئەوانیش لە پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراقەوە نزدیکن بە هیچ شێوەیەک لە پەیەدەوە نزدیک ببنەوە".

دکتۆر کەماڵ هەر وەها دەڵێت" ENKS یان ئەنجومەنی نیشتمانی بە ئاشکرا دەڵێن پەیەدە، یەپەگە وەکو چەتە وەکو نە کورد لە قەلەم دەدەن، لە هەمان کات پەیەدە و بەرێوەبەرانی حکومەتی زاتی کەسانێکی زۆر لەوان دەستگیر دەکەن کە لە دەرئەنجام ناکۆکیان قووڵتر دەبن، لە بارودۆخێکی وەها بێگومان مرۆڤ خوازیاری یەکێتی کوردە و پێویستە هەموو پشتێوانی لە بەرێوەبەرایەتی کانتۆنەکانی رۆژئاوا بکەن، لە یەپەگە و پاراستنی دەسکەوتەکان".

دکتۆر کەماڵ دەشڵێت" ئەنجومەنی نیشتمانی پرۆژەی دیار نییە، ئەوان باس لە کوردایەتی دەکەن بەڵام لەسەر ئەرزی واقع هیچیان دیار نییە و جار جاریش بۆ پەیەدە و بەرێوەبەرایەتی کانتۆنەکان ئاڵۆزی درووست دەکەن و ئەوانیش لەبەرامبەردا زۆر کەسان لەوان دەستگیر دەکەن و نارەوایەکی زۆریش لەبەرامبەریاندا ئەنجام دەدرێت وە ئەوان بە بێ رەزامەندی تورکیا ئامادە نیین هاوکاری لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە بکەن، ئێمە دەبێ پشتێوانی لەو کەسانەدا بکەین کە لە بەرامبەر ئیسلامیەکاندا راوەستاوون بەرگری لە گەلەکەمان دەکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:51 0:00

XS
SM
MD
LG