Accessibility links

ستراتیژی تورکیا لەنێوان سوریا و کوردەکاندا


پەکەکە بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکەی ڕۆژی هەینی راگەیاند کە سەرۆکایەتی ئاسایشی شاری جەزیرەی بە ئەنجامگرتبوو، لەئەنجامدا 11 کەس کوژرابوون و 70 کەسیش بریندار بوبوون؛ وا لێدەڕوانرێت کە ئاماژەی دەستپێکی هێرشی پەکەکە بێت لەئەنجامی رەوانەکردنی هێز لەلایەن تورکیاوە بۆ سوریا.

دوابەدوای رەوانەکردنی هێز تورکیا بۆ ناو خاکی سوریا لە هەفتەی رابردوودا؛ ئاسایشی تورکیا خۆی ئامادەدەکات بۆ تاوسەندنی توندوتیژی لەلایەن پەکەکەوە.

ئەنکەرە داعشی کردووە بە ئامانج لەکاتێکدا داوای پاشەکشێکردنی هێزەکانی کورد دەکات کە گوایە سەر بە پەکەکەن.

ئەرتوگراڵ کورجو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، دەڵێت دەستێوەردانەکە بەردەوامیدانە بە سیاسەتی هێرشبردنە سەر کوردانی سوریا لەو ناوچەیەی کە خۆیان راگەیاندووە بەناوی هەرێمی ڕۆژاڤاوە.

"تورکیا کەرەستەو کۆمەکی مرۆیی دابیندەکەن بۆ هەڵمەتی جیهادییەکان دژی رۆژاڤا، ئەمە سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە سوریا."

ئەنکەرە زۆر بە توندی نکوڵی لەو قسەوباسانە دەکات کە دەڵێن یارمەتی و کۆمەکی جیهادییەکان دەکات. بەڵام ئەو سەرهەڵداوانی کوردانی سوریا یەپەگە و باڵی سیاسی پەیەدە تاوانبار دەکات بەوەی کە درێژکراوەی پەکەکەن و هەروەها لەهەوڵی داواکردنی وڵاتێکی سەربەخۆدان بە درێژایی سنورەکانی ئەو.

تورکیا دەترسێت هەبونی ئەوان وابکات ناوچە نائارامەکانی کوردانی خۆی هانبدات، کە زوربەیان نزیک لە سنورەکانی پێشەوەی سوریا دەژین.

شارەزایان دەڵێن کە زوربەی هێزەکانی یەپەگە لەئەندامانی پەکەکەوە پێکدێن و هاوکات هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی پەکەکە لە تورکیا مەترسییەکی روو لە هەڵچونە.

ژەنەڕاڵێکی خانەنشینی تورکیا هەڵدون سۆڵمازتورک کە خانەنشێنێکی سەربازی بووە لەسەروەختی شەڕەکانی پەکەکەدا بەر لەهەڵمەتی لەشکرکێشییەکەی تورکیا وتبووی هەر کردەیەک دژی یەپەگە مەترسیی تۆڵەکردنەوەی هەیە لە تورکیادا.

" ئاسایشەی ناوچەکانی پشتەوەی سنورەکانی تورکیا پێدەچێت گرفت و ئاستەنگ دروسستبکات".

بەرپرسێکی باڵای تورکیا بەو مەرجەی ناوی ئاشکرا نەکرێت باس لە ڕێی پەیوەندی (Whatsapp) ەوە دواوەو دەڵێت؛ حکومەت پێشتر ویستبووی دەستوەربداتە سوریاوە، بەڵام خەتاکە دەخاتە ئەستۆی ئەو کودەتا سەربازییەی کە لەمانگی پێشوودا ئەنجامدرا کە ئۆپراسیۆنەکەی دواخست.

چاودێران دەڵێن ئەفسەرە لەشکرییەکان کە ئێستاکە لە گۆڕەپانەکدان پێدەچێت دودڵ بن لە راستی و دروستی ئەو ئوپراسیۆنەی کە ئێستاکە لەئارادایە.

ستونوسی سیاسی سەمیح ئیدز کە بۆ رۆژنامەی حوریەت و ماڵپەری مۆنیتەر ودەنوسێت دەڵێت تەنانەت کە سوپا دوابەدوای کودەتا سەربازییە سەرنەکەتووەکە پەراوێزاخراون، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی تورکیا هەر بە توانان.

"بۆ سوپا لە بارودۆخێکی ئاوەهادا کارەکە سەختر دەبێت، بەڵام مانای ئەوە نییە کە مەحاڵە، شەڕە تایبەتەکی کە لە باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا دژی پەکەکە لەئارادایە بێگومان جەنگێکی سەربازییە، بەڵام هەروەها ئەو بەشەی پۆلیس کە هێزێکی تایبەتی چەکدارەو بە چەکی قورس چەکدارکراوە و هاوکات خاوەنی هەلیکۆپتەریشن؛ ئەوانیش بەشداربوون".

ئەنکەرە بەردەوامە لەپتەوکردنی هەبوونی هێزەکانی خۆی لە سوریادا، رۆژنامەکانی سەربە حکومەت ئەوە دەڵێن کە رەنگە تورکیا ژمارەی هێزەکانی بۆ ناو سوریا زیاتر بکات لە 500 سەربازەوە بۆ 15.000 سەرباز. لەگەڵ زیادبوونی بوونی ئەم رەوشەدا، چاودێران دەڵێن مەترسی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی کوردانی سوریادا لە زیادبووندایە، لەئاکامدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەکەکە ئۆپراسیۆنەکانی لە تورکیادا زیاتر بکات


.

XS
SM
MD
LG