Accessibility links

دکتۆر موسەنا ئەمین: ناتوانین لەسەر بنچینەی هاوسۆزی نەتەوەیی کاری پەرلەمانی خۆمان بشێوێنین


 دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین
دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین

لە دەنگدانێکدا پەرلەمانتارانی عێراق وەڵامەکانی وەزیری دارایی وڵاتەکە بە جێی بڕوا نازانێت و داوای دانیشتنێکی تایبەت دەکرێت بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە هوشیار زێباری.

دکتۆر موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت پرۆسەی لێسەندنەوەی متمانە لە هەر وەزیرێک یان کاربەدەستێک پێویستی بە کۆکرنەوەی پەنجا واژۆیە و ماوەی یەک هەفتەش دیاریدەکرێت بۆ ئەو پرسە و ئەوجا دەنگدان لەسەر ئەگەر و نەگەری متمانە لێسەندنەوەکە دەکرێت و دەشڵێت پێویستە لەو دەنگدانەدا زۆرینەی ئامادەبووانی دانیشتنەکەی پەرلەمان دەنگی ئەرێ یان نەرێ بدەن.

دکتۆر موسەنا ئەمین ئاماژەش بەوە دەکات ئەگەر ڕێککەوتنێکی سیاسی نەکرێت بۆ پشتیوانی لە وەزیری دارایی ئەوا بە دڵنیاییەوە وەک دەڵێت متمانە لە هوشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق دەسەندرێتەوە.

ئایا ئەم ڕێککەوتنە سیاسییە لە نێوان کورد و بە‌غدادا دەبێت یان لە نێوان دوو لایەندا؟

لە وەڵامی ئەم پرسیارەی بەڵێن ساڵح، دکتۆر موسەنا ئەمین دەڵێت ئەم دۆسێیە پەیوەندی بە کوردەوە نییە و نە کورد بریتیە لە پارتی و نە پارتیش بریتیە لە هوشیار زێباری و دەشڵێت وەک وەزیرێکی کورد هاوسۆزین، و هیواداربووین وەڵامەکانی بە شێوەیەک بووایە سەربەرزی تیادابووایە بۆ خۆی و بۆ ئێمەش و دەشڵێت ئەو ناکۆکییە قوڵەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، ڕنگدانەوەی هەیە لە بەغداش و دەشڵێت ئەگەر بڕیارە ئێرە سێبەری کوردستان بێت و کاتێک کوردستان خۆی شکاو بێت ئەوا سێبەرەکەشی لە بەغدا هەرگیز ڕێک دەرناچێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر موسەنا ئەمین
please wait

No media source currently available

0:00 0:05:51 0:00

XS
SM
MD
LG