Accessibility links

نا یەکسانی جێندەری دەبێتە هۆکاری دوواکەوتنی ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ئافریکا


ڕاپۆرتێکی نوێ دەریدەخات جیاوازی ئابوری و کۆمەڵایەتی دژبە ژنان ساڵانە زیانی 100 ملیار دۆلار لە ئافریکا دەدات. ڕاپۆرتی ساڵی 2016ی گەشەپێدانی مرۆڤی ئافریکا کە سەرڤبەر بەرنامەی گەشەسەندنی نەتەوە یەکگرتووەکانە دەڵێت کەمکردنەوەی بۆشاییەکانی جێندەری لە ئافریکا دەبێتە هۆیئ گەشەسەندی ئابوری و کۆمەڵاتی.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات کە ژنان لە سەرانسەری ئافریکا دەرفەتی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسیان پێنادرێت. ژنان لە بوارەکانی خوێندن، کارکردن و تەندروستیدا زۆر دواکەوتوون.

دەشڵێت کچانی زۆر کەمتر بەبەراورد لەگەڵ کوڕان دەخوێنن، ژن لە کارکردندا پارەی کەمترە بەبەراورد لەگەڵ پیاوان وەردەگن، چەند نەریتێکی زیانبەخش کاردەکاتە سەر تەندروستی ژنان و چەندین کولتور ڕێگرە لە پێشوەچوونی ژنان لە کۆمەڵگادا.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت هەندێک نەریتی وەکو، بەشودانی منداڵ، توندوتیژی سێکسی و جەستەیی کاردەکاتە سەر تەندروستی ژنان و لە ئەنجامدا مردن بەهۆی منداڵبوون زیاد دەکات.

ئەیۆدڵ ئۆدوسۆلا بەرپرسی بەرنامەی گەشەسەندنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بیرۆی هەرێمیی ئافریکا، لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا بە ڕێگای تەلەفۆن لە نایروبی کینیاوە ڕایگەیاند بەڵگەکان نیشان دەدەن ئەو وڵاتانەی کار بۆ یەکسانی جێندەر دەکەن پێشوەچوونی مرۆڤایەتی زیاتر تیایدا بەدی دەکرێت.

ناوبراو گوتیشی " لەسەر بنچینەی ئەم لێکۆڵینەوەیە، یەکسانی جێندەر و بەهێزکردنی ژنان تەنها مەسەلەیەکی مافەکانی مرۆڤ نییە بەڵکو ئەمە زۆر گرنگە بۆ ئابوری و لەهەمان کاتیشدا وڵاتەکە لە بواری کۆمەڵایەتیدا گەشەدەسێنێت."

XS
SM
MD
LG