Accessibility links

هێزەکانی ئەفغانی خۆئامادە دەکەن بۆ گرتنەوەی ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە


کاربەدەستانی ئاسایشی ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە ڕایان گەیاند هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان خۆ ئامادە دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بەمەبەستی گرتنەوەی ناوچەیەکی سەرسنوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ڕۆژێک پاش ئەوەی کەوتە ژێردەستی تالیبان.

ئەو گروپە یاخیبووە ئیسلامییە ڕۆژی شەممە دەستیان گرت بەسەر ناوچەی جەنیخێل لە هەرێمی پاکتیای ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، کاربەدەستانی خۆجێییش پشتڕاستیان کردەوە کە دەیان لە سەربازانی ئەفغانی لەو هێرشەدا کوژران.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان دەوڵەت وەزیری ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند لە ئێستادا هێزێکی تۆکمە ڕەوانەی ناوچەکە کراون و لە ژێر سەرکردایەتی سەرکردەکانی هەرێمیدا خۆ ئامادە دەکەن بۆ گرتەوەی جەنیخێل.

وەزیری گوتیشی " گرتنەوەی ئەو ناوچەیە سەخت نییە بەڵام هێزەکان لەسەر خۆ دەچنە پێشەوە لەبەر ئەوەی تالیبان ناوچەکەی مینڕێژ کردووە".

XS
SM
MD
LG